ڕێکخراوی ئیتای باسکی

له‌لایه‌ن: - شێرزاد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2020-06-17-03:50:00 - کۆدی بابەت: 166
ڕێکخراوی ئیتای باسکی

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی  ڕێکخراوی (ِئیتا) ی باسکی

ڕێکخراوێکی چەکداری ھەرێمی باسکی ئسپانییە، لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردو قوتابییە توڕەکان دروستیان کرد و ھەوڵیان داوە بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی باسک لە دەوڵەتی ئیسپانیا.

دامەزراندن

لە 31/7/1959لە ناوچەی سنوریی نێوان ئیسپانیا و فەڕەنسا هاتە دامەزراندن.
-لەیەکەمین کۆنگرەی خۆیاندا لە (دیربییوک) ی فەرەنسا، خۆیان وەک (بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی باسک بۆ ئازادی نەتەوەیی) ناساند و ئاڕاستەی خەباتی نھێنی و چەکدارییان ھەڵبژارد.

ئاڕاستەی سیاسی

ئایدۆلۆژیای خۆیان لەسەر سێ بنەما دامەزراندوە: 
1-پارێزگاری لە زمانی ناوچەیی و ڕەگەزی خۆیان. 
2-بەرھەڵستی و بەرەنگاری دەوڵەتی ئیسپانیا.
3-کارکردن بۆ سەربەخۆیی ناوچەی باسک کە خۆی لە ئالابا، بیسکایا، غیبوسکویای ئیسپانی و لابوردی، نابارای خوارو و سوبیروای فەڕەنسی دەبینێتەوە.

-یەکەم کردەوەی چەکدارییان ئەنجام داوە بۆ سەر شەمەندەفەرێک لە 18/7/1961 کە تیمێکى سەربازی فرانشیسکۆ فرانکۆی فەرمانڕەوای ئیسپانیا 1939-1975 تێدابو.

-لە 1968 بەڕێوەبەری نوسینگەی ھەواڵگری ئیسپانیایان کوشت لە شاری سان سبستیانی ھەرێمی باسک.

-لە 1973 لویس کاریرۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیایان کوشت بە ئوتومبیلێکی مینڕێژکراو لە شاری مەدرید.

-زنجیرە تەقینەوەکانی ساڵی 1974 یان ئەنجامدا لە ساڵی 1974. 

-لەساڵی 1978 باڵی سیاسییان دامەزراند بەناوی (ھری باتاسونا) ئەمەش رێگری کردەوەی چەکداری و توندوتیژی لێنەکردن، سەرەتای ھەشتاکان خوێناویترین ساڵەکان بو لە مێژوویاندا 118 کەسی تێدا کوژرا.

-ھەریەک لە یەکێتی ئەورووپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێکخراوەکەیان بە تیرۆریست ناساندوە، لای خۆیانەوە ڕێکخراوەکە ئاگربەستیان رٍاگەیاندوە و لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا بەشداری گفتوگۆکانیان کردوە لە ساڵی 1989.
 
-لە 1991 ئیتا گەڕایەوە بۆ کردەی سەربازی و چەکداری وە لە ھەوڵێکی شکستخواردودا ویستیان پاشا خوان کارلۆس بکوژن لە 1995.

-دوای ئەوەی لە 1999 لەدانیشتن شکستیان خوارد لەگەڵ حکومەت کردە چەکدارییەکانیان زیادکرد و لە 2001 دا 16 کردەوەی جۆراوجۆریان ئەنجامدا و 11 کەس کوژران.

-لە 22/3/2006 ئاگربەستی بەردەوامیان ڕاگەیاند لەگەڵ  لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا بۆ بەدەست ھێنانی مافی چارەی خۆنوسین.

-لە 20/10/2011 بەیەکجاری وازیان لەکردەی چەکداری ھێنا. 

-لە ساڵی 2012 حکومەتی ئیسپانیا بەھاوکاری فەرەنسا ژمارەیەک سەرکردەی گرتن لەناویاندا ئیزاسکۆن لیساکا، ئیبۆن غوخیاسکۆشیا، ئەو کەسەی باوەڕوابو، کە سەرکردەی باڵی سەربازی رێکخراوەکەبێت.

-ساڵی 2012 ئامادەییان دەربڕی بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ھەردو حکومەتی ئیسپانیا و فەرەنسا و دەستبەرداری یەکجاری لە کردەوەی چەکداری دوای 40 ساڵ لە خەبات، بەلام حکومەتی ئیسپانیا رەتی داواکەی کردەوە و بەرێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند و رای گەیاند دەبێ بەبێ مەرج کۆتایی بەکارەکانیان بھێنن.

-لە 8/4/2017 ڕێکخراوی ئیتا کۆگاکانی ڕادەستی دەولەتی فەرەنسا کرد، بێرنار کازۆف سەرەک وەزیرانی فەرەنسا بڕی تەقەمەنییەکانی بە زیاد لە 3,5 تەن خەمڵاند.


سەرچاوەکان



3646 بینین