سوودەکانی مۆز بۆ ڕێجیم

له‌لایه‌ن: - سروود ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2021-07-12-20:56:00 - کۆدی بابەت: 83
سوودەکانی مۆز بۆ ڕێجیم

ناوه‌ڕۆك

سودەکانی مۆز

مۆز بە یەکێک لەو میوانە دادەنرێت کە سوودی هەیە بۆ هەرسکردنی خۆراک، لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە لە پاش خواردنی مۆز، لەش هۆرمۆنێک دەردەدات کە هەستی تێربونت پێ دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا مۆز ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە کە زوو گەدە پڕدەکات و تێرت دەکات.

ڕێجیمی مۆز

ئەو ڕێجیمەیە کە لە ژاپۆن لە ساڵی 2008 ناوبانگی دەرکرد، تەنانەت دەگوترێت ئەم ڕێجیمە بووە هۆکاری کەمبوونەوەی مۆز لە بازاڕەکاندا و هاوردەکردنی بەهۆی زۆر بەکارهێنانیەوە، بەکارهێنەرانی ئەم ڕێجیمە مۆزیان لەگەڵ ئاو یان شیر بەکاردەهێنا کە کاریگەریەکی زۆر خێرای دەبوو، ئەم ڕێجیمە بە خێراترین ڕێجیم ناسراوە بۆ لەدەستدانی کێش.

پێداویستیەکان

شێوازی ئامادەکرن

  • هەموو پێداویستیەکان ئەکەینە ناو خەڵاتی کارەباییەوە.
  • پاشان لەناو پەرداخ دادەنرێت و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.

تێبینی

ئەم شەربەتە دەتوانرێت نیو کاتژمێر پێش نان خواردن بخورێت، چونکە مۆز یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بۆ دابەزاندنی کێش بەکار دەهێنرێت و بەوە ناسراوە کە قورسە و وات لێدەکات کە هەست بە تێربوون بکەیت کاتێک کە دەیخۆیت، هەر بۆیە باشترە لە پێش نان خواردن بە نیو کاتژمێر ئەم شەربەتە بخۆیتەوە.

ئەو کەسانەی نابێت ئەم ڕێجیمە بەکار بهێنن

  • ئافرەتی دووگیان
  • دایکی شیردەر
  • منداڵ
  • توشبوان بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەکو شەکرە.
  • ئەو کەسانەی سیستمی بەرگری لەشیان لاوازە.


سەرچاوەکان



4280 بینین