ئامادەکردنی پیتزای ڕۆبیان

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2019-08-31-15:00:00 - کۆدی بابەت: 96
ئامادەکردنی پیتزای ڕۆبیان

ناوه‌ڕۆك

کەرەستەکان

250 گرام ئارد

یەک کەوچکی چا شەکر

یەک کەوچکی زەڵاتە خومرە

یەک کەوچکی چا خوێ

دوو کەوچکی چێشت خواردن ڕۆنی زەیت

نیو هێلکە

شیر بەپێی پێویست

پەنیری پیتزا لەڕنەدراو

پەنیری مۆنزرێلا پارچەی بچوک

بڕۆکۆلی

بیبەری سوری شیرین

بیبەری تونی خۆشەکراو

ڕوبیان

سۆسی پیتزا

 

ئامادەکردنی

1ـ هەویرەکە: هێلکەو زەیت و خوێ شەکر خومرە تێکەڵ دەکرێت پاشان ئاردەکە لەدوای وردە وردە شیرەکە لەگەڵ شێلان تا دەبێتە هەویرێکی جوان دایدەپۆشی هەڵ بێت.

2ـ بڕۆکۆلیەکە لەئاوو خوێ زەرد دەکرێت کەمێک پاشان ئاوی ساردی پێدا دەکرێت .

3ـ ڕوبیانەکە دەشۆرێتەوە لەکەمێک ئاو دەیکوڵێنین ئاوەکەی لادەبرێت لەکەمێک ڕۆن سوردەکرێتەوە کەوچکی زەڵاتە ئاوی لیمۆ ئاڵەتی ڕەش بیبەری سور کەمێک کاری .

4ـ هەویرەکە دەکرێتەوە سۆسی تەماتە دەکرێت بەسەریداو بیبەرو بڕۆکۆلی و بیبەری شیرین دەکرێت بەسەریا پاشان کەمێک پەنیر لەدوایدا ڕوبیانەکە دوای ئەو هەردو جۆرە پەنیرەکە .

5ـ لەفڕن دەبرژێنرێت .


سەرچاوەکان



2039 بینین