پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2021-05-20-16:54:00 - کۆدی بابەت: 37
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک

ناوه‌ڕۆك

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

(پژاک یان PJAK) حیزبێکی سیاسیی چەپگەرایی ئاپۆیستە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا چالاکی دەکات. ئەم حیزبە خاوەنی باڵێکی چەکدارە کە یەکێنەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناو نراوەتەوە و لە بنکە سەرەکییەکەی لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان) دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران خەباتی چەکدارانە دەکات.

پژاک ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستانە (کۆما چڤاکێن کورستان - KCK)، کە ھاوپەیمانێتیەکی گروپە ئاپۆیستە کوردەکان و کۆمەڵەکانە و لەلایەن ئەنجومەنێکی جێبەجێکاریی ھەڵبژێردراوەوە سەرکردایتی ئەکرێت. پەکەکەش، کە لە لایەن چەند دەوڵەت و دامەزراوەیەکەوە لەسەر ئاستی جیھانیی – لەوانە ئەمریکا، ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا، بە دامەزراوەیەکی تیرۆریست لە قەڵەم دراوە، ئەندامی KCK یە. بەپێی وتارێکی نوێی نیویۆرک تایمس پژاک و پەکەکە بە ئەگەرێکی زۆر یەکێکن، و یەک ئامانجیان ھەیە: ھەڵمەتی شەڕ بۆ دەستکەوتنی ئۆتۆنۆمی و مافەکانی کورد لەئێران و تورکیا. سەرکردایەتییان ھاوبەشە، ھەروەھا لۆجستیک و وەفادارییان بۆ عەبدولڵا ئۆجەلان، سەرکردەی پەکەکەکە ئێستا لە ئیمرالی زیندانییە.

سیاسەت و پێکھاتە

سەرکردەکانی ئێستای حیزبەکە سیامەند موعینی و زیلان ڤەژینن. بەگوێرەی واشینگتۆن تایمس، نیوەی ئەندامانی پژاک ژنن، زۆرێک لەوانە لە تەمەنی ھەرزەکارییدان، و یەکێک لەو ژنانەی کە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیییە، گولستان دوگانە کە دەرچووی بەشی دەرونناسی‌ یە لە زانکۆی تاران. ئەمە بەپێی ئەو راستییەی کە پژاک پشتگیرێکی بەھێزی مافەکانی ژنانە. پژاک بڕوای وایە ژنان ئەبێت رۆڵی بەھێزی خۆیان ببین لە دەسەڵاتدا و یەکسان بن لەگەڵ پیاودا لە پلەکانی سەرکردایەتییدا.

پژاک ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستانە (کۆما چڤاکێن کورستان KCK). ژمارەیەک لە گروپ و کۆمەڵەکوردییەکان و لەژێر چەتری KCKـەی دان، کە لە لایەن کۆمیتەیەکی ھەڵبژێردراوی جێبەجێکارییەوە سەرکردایەتی دەکرێت. KCK ی بەرپرسە لە چەند بڕیارێک و زۆر جار لەجیاتی ئەندامەکانی لێدوانی رۆژنامەنووسی ئەدات. پژاکیش چەند بەشێکی ھەیە. باڵی سەربازیی پژاک ناوی رێکخراوی یەکینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان (یەکینەیێن رۆژھەڵاتا کوردستان – YRK). پژاک باڵێکی ژنانیشی ھەیە، تایبەتەبەکارکردن بۆ بەرژەوەندی ژنان لەناو گروپەکەدا و بەرژەوەندی ژنان بە گشتی، ناوی ئەم باڵە یەرجەریکایە.

وەکو ئامانجە ھەنووکەییەکانی پەکەکە لە تورکیا، سەرکردەکانی پژاک ئەڵێن ئامانجە درێژخایەنەکانمان دامەزراندنی ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمە بۆ کورد لەناو وڵاتی ئێراندا. بایەخی تایبەتیان لەسەر لابردنی دەوڵەتی دینییە لە ئێران و دانانی حکومەتێکی دیموکرات و فیدراڵ لە جێگەکەی، کەتیایدا خود-کارگێڕی بۆ دەستەبەر کرێت بۆ ھەموو کەمینە نەتەوەییەکانی ئێران، بە عەرەب و ئازەری و کوردییشەوە.

پێکدادانی چەکداریی و دەستگیرکردنەکان

لە تۆڵەی ئەو 10 کوردەی لە خۆپیشاندانەکەی ماکۆ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژران، لە 3ی ئەپریلی 2006 دا، پژاک 24 ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانی کوشت. لە10ی ئەپریلی 2006، 7 ئەندامی پژاک لە ئێران دەستگیر کران، بە گومانی ئەوەی کە بکوژی 3 کەسی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بن. جیھان نیوس ئەیجنسیی چاپی ئەستەمبوڵ باس لە کوژرانی زیاد لە 120 ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکات لە 2005 دا لەلایەن پژاکەوە.

پژاک لە 8ی مەی 2006 لە کرماشان بۆمبێکی تەقاندەوە و بووە ھۆی بریندار بوونی 5 کەس لەناو بینایەکی دەوڵەتییدا.

لە شەش مانگی یەکەمی 2006دا، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران چەند جارێک رووبەڕووی گەریلاکانی پژاک بوونەتەوە لەسەر سنوور و ناو خاکی ئێراندا. لەوکاتەوە، کەناڵی ھەواڵی ئەمریکی MSNBC باس لەوە دەکات کە سوپای ئێران بەدرێژایی سنوور بۆمبارانی بۆ سەر دێھاتە کوردییەکانی ناو خاکی عێراق – کە لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە، دەست پێکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە بە وتەی خۆیان مەبەستی سەرەکییان چەکدارانی پژاکە. ژمارەیەک خەڵکی سیڤیل کوژران. پژاک بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەریلاکانی لە ناو خاکی عێراقدا چالاکی شەڕ دەکەن، لە ئۆگەستی 2007، کاریان کرد بۆ خستنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئێرانی کە خەریکی بۆمبارانی ناوچەکەبوو.

پەیوەندی بە دەوڵەتی ئەمریکا و پێکھاتەی سەربازیی

پژاک زۆر نزیکە لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە (پەکەکە، پێیشی دەڵێن کادەک، کۆنگرەی گەل و KGK)، کە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لە قەڵەم دراوە.

لە 16ی ئەپریلی 2006، دێنیس کەسینیچ-ی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی نامەیەکی بۆ جۆرج دەبلیو بوش نارد تیایدا بیروبۆچوونی خۆی دەبڕیبوە کە دەبێ ئەمریکا پشتگیری و ھاوکاری پژاک بکات چونکە پژاک لەناو خاکی عێراقدایە و عێراقیش لەژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوپای ئەمریکادایە.

لە نۆڤەمبەری 2006، سیمۆر ھێرشی رۆژنامەنووس لە "زەنیویۆرکەر"، پشتگیریی ئەم بۆچوونەی کرد بەوەی کە سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلییەکان ھاوکارییان دەکەن لەرووی ماددیەوە، راھێنانیان پێ دەکەن و زانیارییان دەدەنێ لەسەر ئامانجەکانیان، بە مەبەستی دروستکردنی فشارێکی ناوخۆیی لەسەر ئێران.

ئەمە لە لایەن ئەمریکا و پژاکیشەوە رەتکرایەوە. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سلەیت مەگازین" لە جونی 2006، وتەبێژی پژاک ئیحسان وریا لێدوانێکی دا کە "پژاک خۆشحاڵ دەبوو ئەگەر بەکرێگیراوی ئەمریکا بووایە، و نائومێدە لەوەی واشنتۆن تا ئێستا ھیچ پەیوەندییەکی پێوە نەکردوون." وتارەکەی "سلەیت" بەردەوامە، باس لەوە دەکات پژاک ھیوادارە لە لایەن ئەمریکاوە یارمەتی بدرێت و کاری لەگەڵدا بکات بۆ لە کارلادانی دەوڵەتی ئێران، بەو شێوەیەی ھاوکاری حزبە کوردییەکانی کردوە لە عێراق بۆ لە کارلادانی دەوڵەتی عێراق لە ماوەی ساڵانی پێشووی جەنگی عێراق.

لە ئۆگەستی 2007، سەرکردەی پژاک سەردانی واشنتۆن دی.سی کرد بۆ دەستخستنی یارمەتی ئاشکرای زۆرتری ئەمریکی لەھەردوو رووی سیاسی و سەربازییەوە، بەڵام دواتر ئاشکرای کرد کە چەند پەیوەندییەکی سنوورداری لەگەڵ بەرپرسەکانی واشنتۆندا کردووە. یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە لە لێدوانێکدا لە کۆتاییەکانی 2006 رایگەیاند " ئەگەر ئەمریکا پژاکی بەلاوە پەسەند بێت، ئەبێت پەکەکەشی بەلاوە پەسەند بێت" بە ئاماژەدان بۆ ئەو ھاوپەیمانێتییەی لە نێوان ئەو دوو گروپەدا ھەیە و ھەروەھا ئەندامێتییان لە کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستان – KCK.


سەرچاوەکان



2566 بینین