زانکۆی ڕاپەڕین

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2021-05-13-16:54:00 - کۆدی بابەت: 19
زانکۆی ڕاپەڕین

ناوه‌ڕۆك

زانکۆی ڕاپەڕین

زانکۆی ڕاپەڕین یەکێکە لە زانکۆیەکانی باشووری کوردستان کە دەکەوێتە ڕانیە. ئەم زانکۆیە لە 28ی ئابی 2010 دامەزراوە. کەمپی سەرەکی زانکۆکە لە ڕانیەیە وە کەمپێکی دیکەشی هەیە لە قەڵادزێ. ناوی زانکۆکە لە ڕاپەڕینی بەهاری 1991 هاتووە کە لە ڕانیە سەری هەڵدا.

پێکھاتەی زانکۆ

لە ئێستادا لە 5 کۆلێژ و بەشێک پێکدێت:

  1. کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت.
  2. کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان.
  3. کۆلێژی زانست.
  4. کۆلێژی پەرستاری.
  5. کۆلێژی پەروەردە /قەلادزێ

1- کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کە ئەویش لە 6 بەش پێکدێت:

  • بەشی ماتماتیک.
  • بەشی کۆمپیوتەر.
  • بەشی کوردی.
  • بەشی عەرەبی.
  • بەشی باخچەی ساوایان.
  • بەشی ئینگلیزی.

2 - کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، کە ئەویش کە لە چوار بەش پێکدێت:

  • بەشی فەلسەفە
  • بەشی مێژوو
  • بەشی جوگرافیا.
  • بەشی یاسا

3- کۆلێژی پەروەردەی /قەلادزێ تەنھا لە سێ بەش پێکدێت:

  • بەشی ئینگلیزی
  • بەشی کوردی
  • بەشی عەرەبی

4- کۆلێژی زانست:

  • بەشی کیمیا
  • بەشی بایۆلۆجی
  • بەشی شیکاری تاقیگە

5- کۆڵیژی پەرستاری

  • بەشی پەرستاری


سەرچاوەکان



5774 بینین