برنجی ڕەش بە پەراسوو و باڵی مریشکی برژاو

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-12-12:00:00 - کۆدی بابەت: 225
برنجی ڕەش بە پەراسوو و باڵی مریشکی برژاو

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كانی برنجه‌كه‌ 

سێ په‌رداخ برنج 

دوكه‌وچكی گه‌وره‌ خوێ 

یه‌ك كه‌وچك دۆشاو خورما

سێ په‌رداخ و ڕوبعێ ئاو

یه‌ك پیاز

نیو پیاڵه‌ ڕوبه‌هه‌نار

دوو په‌تاته‌ 

شێوازی  ئاماده‌كردنی برنجه‌كه‌

1- ڕۆن و پیازه‌كه‌ سورده‌كرێته‌وه ئاوه‌كه‌ی تێده‌كرێت ڕوبه‌هه‌نارو دۆشاوی خورماو خوێ تاده‌كوڵێت

2- برنجه‌كه‌ ده‌شۆریته‌وه‌و ده‌كرێته‌ ناوی هه‌تا ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵ ده‌چنێت پاشان كز ده‌كرێت تاده‌م بكێشێت

3- په‌تاته‌كه‌ ورد ده‌كرێت له‌ڕۆن سورده‌كرێته‌وه‌ كه‌مێك خوێ پێوه‌ ده‌كرێت

ئاماده‌كردنی په‌راسوو باڵی مریشك

په‌راسوه‌كه‌ خۆشه‌ ده‌كرێت به‌ خه‌ل و خوێ ئاوی ته‌ماته‌یه‌ك پاشان له‌سه‌ر خه‌ڵوز ده‌برژێنرێ. باڵی مریشك خۆشه‌ ده‌كرێت به‌ خوێ بیبه‌ری تون زه‌نجه‌فیلی بۆدره‌ خه‌ل ده‌رمانی مریشك له‌سه‌ر خه‌ڵوز ده‌برژێنرێت

 


سەرچاوەکان



1222 بینین