یاپراخی گه‌ڵامێو

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-16-15:00:00 - کۆدی بابەت: 236
یاپراخی گه‌ڵامێو

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان

گه‌ڵامێو 

برنج

شویت 

ته‌ڕه‌پیاز

ماست یان دۆی ترش

گۆشت 

خوێ

ئاوی لیمۆ

پاقله‌ی سه‌وز

ڕۆن

كه‌مێك بیبه‌ری تون

شێوازی ئاماده‌كردن

1- گۆشته‌كه‌ بكوڵێنه‌ له‌گه‌ڵ پاقله‌كه‌ بیكه‌ره‌ بنی مه‌نجه‌ڵه‌كه‌

2- برنجه‌كه‌ بشۆره‌وه‌و شویت و ته‌ڕه‌پیازه‌كه‌ ورد بكه‌ بیكه‌ره‌ ناوی له‌گه‌ڵ ماسته‌كه‌

3- خوێ، ئاوی لیمۆ، بیبه‌ری تێبكه‌و ڕۆنه‌كه‌ گه‌رم بكه‌ بیكه‌ به‌سه‌ر برنجه‌كه‌دا

4- هه‌موو گه‌ڵاكان برنجی تێبكه‌و بیپێچه‌وه‌ به‌ڕیز دایبنێ

5- قاپێك بخه‌سه‌ر یاپراخه‌كه‌و ئاوی گۆشته‌كه‌ی تێبكه‌

6- مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر بابكوڵێت و ئاوی تێدا نه‌مێنێت كزی بكه‌ باده‌م بكێشێت، دواتر دایگره‌ بۆماوه‌ی ( یه‌ك كاژمێر ) تا   سارد بێته‌وه‌

 


سەرچاوەکان



3117 بینین