چه‌ند وانه‌یه‌ک پێویسته‌ له‌ بیسته‌کانی ته‌مه‌نت بیزانیت

له‌لایه‌ن: - ئه‌حه‌مه‌د تاڵه‌بانی - به‌روار: 2020-08-19-17:33:00 - کۆدی بابەت: 383
چه‌ند وانه‌یه‌ک پێویسته‌ له‌ بیسته‌کانی ته‌مه‌نت بیزانیت

ناوه‌ڕۆك

گۆڕانكاری ژیان له‌ بیسته‌كانی ته‌مه‌ندا

لە بیستەکەکانی تەمەندا گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان ڕودەدات، قوتابخانە و زانکۆ تەواو دەکەیت و چیتر ناچار نیت پەیوەست بیت لە خوێندن ، بەڵکو هەر کارێک ئەنجامی دەدەیت بەویستی خۆت دەبێت و ژیانێکی نوێ دەستپێدەکەیت، ئەمەش چەند وانەیەکی گرنگت فێردەکات.

چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ ده‌رباره‌ی بیسته‌كانی ته‌مه‌نت

یەکەم
ئەو شتەت خۆشبوێت کە ئارەزوت لێیەتی، بەئاسانی دەستبەرداری ئارەزوکانت مەبە.

دووەم
لەبیریمەکە هەمیشە لە نێوان چێژ و هەوڵدان خاڵی هاوبەش بدۆزیتەوە، مەرج نییە کاتە خۆشەکان تەنیا ئەو کاتانە بێت کە ئاهەنگ دەگێڕیت و لەگەڵ هاوڕێکانت کات بەسەر دەبەیت، بەڵکو خۆشی لەو کاتانە ببینە کە هەوڵدەدەیت بۆ ئامانجەکەت.

سێیەم
پێش ئەوەی کاردانەوەت بۆ هەر شتێک هەبێت چەند خولەکێک بوەستە و بیربکەرەوە، بۆ ئەوەی نەکەویتە کێشەوە.

چوارەم
پەیوەندی سۆزداری کاتێک سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت کە چیتر منداڵانە رەفتار نەکەن و هەوڵنەدەن یەکتر بگۆڕن، بەڵکو یەکتریتان قبوڵبێت بەو شێوەیەی کە هەن.

پێنجەم
 تەنیا لەبەر ئەوەی لە قوتابخانە سەرکەوتو نەبویت بەو واتایە نایەت لە دواتردا بەهەمان شێوە بیت، ژیان زۆر شتی باشتری هەڵگرتوە و لە گەشتی ژیانتدا دەیهێنێتە رێگەت.

شەشەم
هەنگاوی یەکەم هەمیشە ئەزمونە، کاتێک بۆ یەکەمینجار شتێک تاقیدەکەیتەوە و شکستی تێدا دەهێنیت بەو واتایە نایەت بۆ ئەو کارە گونجاو نیت، ئەزمونی لێوەربگرە و هەوڵبدەرەوە.

حەوتەم
مانەوە تەندروستی گرنگترین شتە، ئەگەر لە ئێستاوە بایەخ بە تەندروستی و سیستمی خۆراکیت بدەیت لە داهاتو سوپاسی خۆت دەکەیت بۆ ئەو کارەت.


سەرچاوەکان



2668 بینین