مێژووی دروستکردن و به‌کارهێنانی مۆبایل

له‌لایه‌ن: - ئه‌حه‌مه‌د تاڵه‌بانی - به‌روار: 2020-08-20-23:25:00 - کۆدی بابەت: 396
مێژووی دروستکردن و به‌کارهێنانی مۆبایل

ناوه‌ڕۆك

مۆبایل چییه‌ 

مۆبایل (بە ئینگلیزی: Mobile phone) یەکێکە لە شێوازەکانی ئامڕازی پەیوەندیکردنی گەڕۆک کە پشت بە پەیوەندیکردنی بێتەلی لە ڕێگەی تۆڕێک لە تاوەری پەخشی دابەشبوو لە چوارچێوەی ڕووبەرێکی دیاریکراودا دەبەستێت. لەگەڵ پێشکەوتنی ئامێرەکانی تەلەفۆنی گەڕۆک، ئامێرەکان لە تەنھا شێوازی پەیوەندیکردنی دەنگی زیاتر بووە بە جۆرێک کە وەک ئامێری کۆمپیوتەر و بەبیرھێنەوەی وادەکان و وەرگرتنی پۆستەی دەنگی و بگەڕی ئینتەرنێت و ئامێری تازە بەکاردەھێندرێت و دەتوانێت بەھەمان سافی و ڕوونی کامێرای دیجیتاڵ وێنەبگیرێت، مۆبایل بووەتە شێوازێکی ڕیکلامکردنیش بەھۆی ڕکابەری توندی نێوان کارپێکەرانی مۆبایل گوژمەی قسەکردن و گۆڕینەوەی داتاکان کەوتووەتە بەردەستی ھەموو چینەکانی کۆمەڵگە. بۆیە ژمارەی بەکارھێنەرانی ئەو ئامێرە لە جیھاندا ڕۆژانە لە زیادبووندایە و شوێنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی جێگیری گرتووەتەوە.

مێژووی سەرھەڵدانی مۆبایل بۆ ساڵی ١٩٤٧ دەگەڕێتەوە ئەو کاتەی کۆمپانیای لۆست تەکنۆلۆژی دەستی بە تاقیکردنەوەکان لە کارگەکەی لە نیوجێرسی کرد، بەڵام خاوەنی یەکەم مۆبایل نەبوو، بەڵکو خاوەنی ئەو دەستکەوتە مارتن کۆپەری ئەمریکی توێژەر لە کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بۆ پەیوەندییەکان بوو لە شیکاگۆ، کە یەکەم پەیوەندیکردنی لە ٣ی نیسان/١٩٧٣ ئەنجامدا، تەلەفۆنی گیرفان - مۆبایل یان گەڕۆک- بریتیە لە بازنەی وەرگرتن و ناردن لە ڕێگەی ئاماژەی لەرەلەری لەمیانی وێستگەکانی ناردنی زەوینی و ئاسمانیی، تەواو ھاوشێوەی ئاماژەکانی ڕادیۆ، بەڵام مۆبایل و تۆڕە زەوینەکانی لە ڕادیۆ جیاوازە و ئاماژە لەرەلەرەییەکانیشی وەکو ئاماژەکانی کێشانی دڵە و ھەڵکشان و داکشانی ھەیە و زۆر بەھێزە و دەگاتە ٢٠ مێگاھێرتزی ناردن و وەرگرتن لەیەک چرکەدا، دەربارەی شێوازی پەیوەندیکردنیش لە ڕێگەی بازنەیەکی تەواو دەبێت کە خۆی لە مۆبایلی کەسی و سویچی سەرەکی تایبەت بە کۆمپانیا و ھێڵی سیم کارت (SIM CARD) دەنوێنێت و سیم کارتیش بریتیە لە کارتێکی بچووک کە یەکەی ئەمبارکردنی بچووک و زۆر ورد و یەکەیەکی چارەکردنی تێدایە کە داتاکانی بەکارھێنان و پۆستەی تێدا ئەمبار دەکرێت، کە بۆ پەیوەندیکردن بە کەسانی دیکەوە بەکاردەھێندرێت، ھەرچی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە لە بازنەی وەرگرتن و ناردن و یەکەی چارەکردنی ناوەندی و لقی و ڕام و فلاش بۆ ئەمبارکردنی زانیارییەکان پێکدێت و دەکرێ کورتەنامە بنووسیت و چێژ لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایل وەربگریت .

مێژوی دروستكردن و به‌كارهێنانی مۆبایل

یەکێک لەو ئامێرانەی کە ڕۆژانە زۆرترین کات بەکاری دەھێنین و یەکێکە لەو داھێنانەی کە سودێکی زۆری بە مرۆڤایەتی کردوە بەجۆرێک وەک و پێویستی ژیانی لێ ھاتوە بریتیە لە مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن جا چ مۆبایلە ھۆشمەندەکان بن یاخود ئەو مۆبایلانەی کە کۆنن و مۆبایلی ھۆشمەند نین .

مۆبایل بە گشتی یەکێکە لە ئامێرە گەرۆکەکانی پەیوەندی کردن کە پشت بە بەپەیوەندی کردنی بێتەل دەبەستێت لە ڕێگەی تاوەرەکانی پەخش لە چوارچێوەیەکی دیاری کراو .

سەرەتا ئەم ئامێرە تەنھا بۆ پەیوەندی کردن بەکار دەھات بەجۆرێک بەکارھێنەر تەنھا دەیتوانی پەیوەندی تەلەفۆنی پێ ئەنجام بدات و دوای بەرەو پێش چوونی توانرا لە ڕیگایەوە نامەی ئاسای ئاڵو گۆڕ پێ بکرێت، پاشانیش دوای شۆرشی بەرەو پێش چوونی ئامێرە ھۆشمەندەکان بەرە بەرە ئەو ئامێرە بەرەو زیرەکی زیارتر چوون بە شێوەیەک وای لێھات چەند ئامێرێکی گەورە و زەبەلاحی لە ناو یەک ئامێری ھۆشمەندی بچووک کۆ کردوە وەک کۆمپیوتەر و ئامێری پەیوەندی بێتەل و حاسیبە و چەندین ئامێری تر کە لە پێشوو دا قەبارەی ھەریەک لەو ئامێرانە زۆر گەورەبوون.

مێژووی سەر ھەڵدانی ئامێری مۆبایل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٧کە کۆمپانیای لۆستی تەکنۆلۆژی دەستی کرد بە تاقی کردنەوە بەڵام ئەو کۆمپانیایە نەی توانی ببێتە خاوەنی بەرھەم ھێنانی یەکەم مۆبایل.

مارتن کۆپەری ئەمریکی کە توێژەر بوو لە کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بۆ پەیوەندییەکان لە شیکاگۆ، توانی ئەو داھێنانە بکات و لە ٤/٣/ ١٩٧٣ یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدا بەمەش ببێتە یەکەم کەس کە مۆبایلی بێتەلی داھێنا .


سەرچاوەکان



4165 بینین