ئەتەکێتی ئامادەکردنی سفرەی ئاسایی(خوانی ماڵ)

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-24-20:41:00 - کۆدی بابەت: 413
ئەتەکێتی ئامادەکردنی سفرەی ئاسایی(خوانی ماڵ)

ناوه‌ڕۆك

سەرنجی ئەم خاڵانە بدە

  • لەسەر ئەم سفرەیە كەمترین ژمارەی ئامڕازەكان بەكاردەهێنرێت، تەنها ئەوانەی كە لە بەكارهێناندا گرنگترینن، چونكە لەسەر ئەم سفریەت تەنها یەك ژەم و یەك شیرینی پێشكەش دەكرێت، كەواتە تەنها ئەم ئامڕازانە پێویستن: چەتاڵێك و چەقۆیەك و كەوچكێك.
  • ئەگەر شۆربا و میوە پێشكەش كرا ئەوا ئانڕازی تایبەت بە خۆیان لەگەڵدا دادەنرێت.
  • پێویست نییە چەتاڵی تایبەت بە زەڵاتە لەسەر سفرەكە دابنرێـ، بۆ هەر تاكێك قاپێك لە زەڵاتەش دانرا بێت.
  • پێویست نییە چەتاڵی تایبەت بە زەڵاتە لەسەر سفرەكە دابنرێت، هەرچەند بۆ هەرتاكێك قاپێك لە زەڵاتەش دانرا بێت.
  • خواردنی بەستوو لە قوتووانەدا ناخورێت كە تێیدا پارێزراوە، بەڵكو دەبێت بخرێتە قاپی ترەوە.
  • ترشیات و،جەلی و، چایی، لە دەفری تایبەت بە خۆیاندا پێشكەش دەكرێن ئەگەر میوان نەبێت، بەڵام دەبێت لە دەفرو قاپی تایبەت بە خۆی دا پێشكەش بكرێت، لەگەڵ بوونی چەقۆ یان چەتاڵی تایبەت بە هەر یەكێك ئەگەر میوان هەبوو.
  • دەتوانرێت بەركۆشی كلێنس(بە باشتر دەزانرێت) یان بەركۆشی قوماش بەكاربهێنرێت، ئەو بەركۆشە (بەروانكە)یە بەسەر هەردوو ڕاندا دەدرێت و، لە دوای كۆتایی هاتنی نانخواردن قەد دەكرێت و دەخرێتەوە سەر سفرەكە، پاشان لە شوێنی تایبەتی خۆیدا دادەنرێت تا ژەمێكی تر (واتە لەسەر سفرە یان مێزەكە بەجێناهێڵرێت) ئەو بەركۆشانە دوای هەردوو بۆ سێ ژەم جارێك دەگۆڕدرێت.
  • بەكارهێنانی سینی و كەلوپەلی زیوین بۆ سەر ئەم جۆرە خوانە بە چاك دانانرێـ بۆ ئەوەی تووشی شكان و تێكچوون نەیەت، دەتوانێت ئەم جۆرە ئامێرانەی خوارەوە بەكاربهێنیت
  • چەتاڵێك لە لای چەپی قاپەكە
  • چەقۆیەك لەسەر لێواری ڕاستی قاپەكە.
  • كەوچكی شۆربا یان چەتاڵی لەپكە(گوێچكە ماسی) یاخود كەوچكی شیرینی بەرەو دەرەوە، واتە لای ڕاستی چەقۆكەوە دادەنرێت.
  • كوپێك بۆ شەربەت یاخود هەر خواردنەوەیەكی دی لەلای ڕاستەوە لەبەردەم چەقۆكەدا دادەنرێت.
  • قاپێك بۆ كەرە ئەگەر بەكارهێنرا، لەلای چەپ و لەبەردەم چەتاڵەكەدا دادەنرێت لەگەڵ دانانی چەقۆی تایبەت بە چەوركردن لەسەر قاپەكە.
  • قاپی زەڵاتە لە لای چەپی چەتاڵەكەوە دەبێت.
  • بەركۆش(بەروانكە) لە لای چەپی چەتاڵەكەوە یان لەسەر دەورییە سەرەكییەكە دادەنرێت.
  • فنجان یان كووپی تایبەت بۆ قاوە یان چا لەگەڵ دەوری تایبەت بەخۆی لە لای ڕاستی چەقۆ و كەوچكە سەرەكییەكانەوە دادەنرێت، كەوچكەكە لەسەر دەوری تایبەت بە كووپی چا یان قاوە دادەنرێت.
  • دەوری (قاپی) سەرەكی ژەمەكە، لەگەڵ دانیشتنی ئەندامانی خێزانەكە لەسەر سفرەكە دادەنرێت، پاشان خواردنەكە بەسەر هەریەكێ لەو قاپانەی كە لە شوێنی خۆیاندا دانراون دەگێڕدرێت و پێشكەش دەكرێت، یاخود هەر تاكێك لەبەردەم گەورەی خێزانەكەدا ڕادەوەستێت، ئەگەر بەرپرسی پێشكەش كردنی خواردنەكە بوو، پاشان هەریەكێ لە ئەندامەكان قاپەكەی خۆی دەبات تا لە شوێنی تایبەتی خۆی دابنیشێت.


سەرچاوەکان



2047 بینین