ئەتەکێتی پێکەنین

له‌لایه‌ن: - كارزان دوكانی - به‌روار: 2020-08-27-15:32:00 - کۆدی بابەت: 423
ئەتەکێتی پێکەنین

ناوه‌ڕۆك

بەرلەوەی لەبەردەم كەسانی نەناسیاودا پێ بكەنیت

بەخەندەیەكی سادە خۆت بناسێنە، ئەمەش هاوكارت دەبێت لە پیشاندانی كەمێك لەو كاریزمایەی كە هەتە، هەروەها وەك جیاكەرەوەیەكیش دەبێت لە نێوان تۆو ئەوانی تردا.

پاش زەردەخەنەی چركەساتی یەكەم سادە و سروشتی بە، هەرگیز قاقای بەرز و پێكەنینی درێژ مەكە لەبەرامبەر كەسانێكدا كە یەكەم جارە چاوت پێیان دەكەوێت، چونكە ئەمە جۆرێك بۆچوون و لێكدانەوە لای ئەوان بەرامبەرت دروست دەكات كە لە بەرژەوەنندی تۆدا نییە، چونكە كەسێتی تۆ بە خەندەیەكی نەرمونیانی هاوسۆزانەوە لەوانەیە لە خەمەكانی ئەوانی دی كەم بكاتەوە.

لە دیدارە فەرمییەكاندا

زەردەخەنەی چركەساتی یەكەم پێویستە، لە گفتوگۆ تایبەتییە لاوەكییەكاندا دەكرێت پێكەنینی سادەی لەگەڵدا بكرێـ، ئاگات لە پێكەنینی زۆر یان نوكتە گێڕانەوە بێـت، بە تایبەت لەو چاوپێكەوتنەی تایەبتە بە وەرگرتنی ئەركێك یان كۆبوونەوەیەكی تایبەتە بە دۆسیەكانی كاركردن. كۆمێنتی خێرا و زیرەكانە بە خەندەوە، لەوانەیە كەمێك لە وشكی بارودۆخی كۆبوونەوە فەرمییەكان كەم بكاتەوە.

لە شوێنە گشتییەكاندا

هیچ ڕێگرێك نییە لە پێكەنینی زۆر، بەڵام باشتر وایە كە بەدەنگی بەرز نەبێت. هەرگیز بە شێوەیەكی ئاشكرا و گاڵتە جاڕانەوە بە دیمەنێك یان كەسێكی نامۆ پێمەكەنە.

لە پاس و شەمەندەفەر و فڕۆكە و شوێنەكانی چاوەڕوانی و هۆڵی چێشتخانەكان و سەیرانگاكاندا پێكەنینی بەرز و قاقالێدان بە هەموو جۆرێك ڕەت دەكرێـتەوە، هەوڵ بدە خێرا بەسەر پێكەنینەكەتدا زاڵ بیت، ئەگەر لە شوێنێكی گشتیدا لە دەستت دەرچوو.

لە بارودۆخە خێزانییە تایبەتییەكاندا

پشووی خۆت وەرگرە و بە ئارەزووی خۆت پێبكەنە، بەڵام بیرت نەچێت پێكەنینی زۆرو بەردەوام لە هەیبەتت كەم دەكاتەوە.

لە بۆنەكاندا

بەدەنگی بەرز، بەڵام كەم پێبكەنە، پێكەنینی كەم شادی بە بارودۆخەكە دەبەخشێت، بەڵام پێكەنینی زۆر لەوانەیە بتكات بە پاڵەوانی سێرك.


سەرچاوەکان



1948 بینین