ئەتەکێتی خۆشگوفتاری

له‌لایه‌ن: - كارزان دوكانی - به‌روار: 2020-08-31-16:07:00 - کۆدی بابەت: 436
ئەتەکێتی خۆشگوفتاری

ناوه‌ڕۆك

خۆشگوفتاری

خۆشگوفتاری سادە بۆچوونی باش لای بەرامبەر دروست دەكات دەربارەت، بەمەرجێك لە سنوری خۆشگوفتاری دەرنەچێت و نەبێت بە دووڕوویی، چەند مەرجێكی گشتی بۆ خۆشگوفتاری هەن لەوانە:

  1. ئەوەی دەتەوێت خۆشگوفتاری(موجامەلە)ی تێدا بكەیت دیاری بكە و دووربكەوەرەوە لە گشتاندن، بۆ نموونە بە هاوڕێكەت بڵێ:"ئەو مریشكەی بە شێوازی هیندی ئامادەت كردبوو، زۆر سەرسامی كردم"، لە جیاتی ئەوەی پێی بڵێیت: "تۆ باشترین چێشتلێنەریت لە جیهاندا".
  2. كاتێك دوو كەست لەگەڵدایە و خۆشگوفتاری بۆ یەكێكیان دەنوێنیت، بەراورد مەكە لە نێوانیاندا.
  3. ئەگەر كەسێك خۆشگوفتار بوو بەرامبەرت با وەڵامەكەت سوپاسكردن، لەو وشە باوانە دووربكەوەرەوە كە دەبنە هۆی تەنگەتاوبوونی ئەوانی دی.
  4. خەڵاتەكان پەیامنێری خۆشەویستین، بەڵام پێشكەش كردنیان ئەتەكێتی تایبەت بە خۆی هەیە نابێت لێی بێ ئاگابیت، بۆ نموونە ئەگەر بەر لە بۆنەكەی خۆی پێشكەشی بكەیت دەگۆڕێت بۆ بەرتیل، ئەگەر پێشكەشی هاوكارێكت كرد نابێت خەڵاتەكە تایبەتی بێت (وەك بۆن یان بۆینباخ)، هەروەها نابێت لە ڕووی ئاینییەوە حەرام بێت و، نابێت نرخەكەی لەسەر نووسرابێت، خۆ ئەگەر ویستت خەڵاتەكەت پارە بێت ئەوا دەبێت كەسەكە لەخۆت بچووكتر بێت، هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە بكەرەوە كە دیارییەكە بۆ ئەو كەسە بگونجێت كە پێشكەشی دەكەیت.


سەرچاوەکان



2239 بینین