ئەتەکێتی ڕەخنە

له‌لایه‌ن: - كارزان دوكانی - به‌روار: 2020-08-31-16:20:00 - کۆدی بابەت: 437
ئەتەکێتی ڕەخنە

ناوه‌ڕۆك

ڕەخنە

ڕەخنە لێگرتنی توند و شكێنەر بیرەوەری باش لای ئەوانی دی دروست ناكات، هەروەها بۆچوونی باشیشیان لەسەر تۆ پێ نادات، بۆیە پێویستە لەسەرت كە شێوازی ڕەخنەگرتنت لەوانی دی هەڵبژێریت، هونەری ئەتەكێت هەڵسوكەوتەكانی ڕەخنەگرتنی دروستت پێشكەش دەكات لەم ئامۆژگارییانەی خوارەوەدا:

  • كاتێك ڕەخنە لە كەسێك دەگریت نابێت لە بەردەم خەڵكیدا بێت، بەڵكو باشتر وایە بەر لە ڕەخنەكە چەند قسەیەكی نەرم و نیان بكەیت و بەتەنهاش بن.
  • لەكاتی ڕەخنەگرتندا لە گشتاندن دووربكەوەرەوە، بۆ نموونە:
  • بەكەسێك مەڵێ: "حەزم لە سلبی بوونت نییە لەهەڵوێستەكاندا" بەڵكو بڵێ: "باشتر وایە زیاتر ئیجابی بیت لەوەی ئێستا هەیت، لە هەڵوێستی پێشووتدا سلبی بوویت".
  • ئەگەر كەسێك بە رەخنەیەك لەبەردەم خەڵكیدا سەركۆنەی كردیت، مەیبەرە لاوەو سەركۆنەی بكەیت، بەڵكو چاو لە چاوی ببڕە و لە ناو هەموواندا پێی بڵێ: "ئەگەر ڕەخنەیەكت، بەرامبەر من هەیە، باشتر وایە بەتەنها بە خۆمی بڵێیت".


سەرچاوەکان



3265 بینین