هەستە وەرگرەکان لە جەستەی مرۆڤدا

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-19-00:48:00 - کۆدی بابەت: 482
هەستە وەرگرەکان لە جەستەی مرۆڤدا

ناوه‌ڕۆك

هەستە وەرگرەكان

مرۆڤ بە وریاكەرەوە ناوەكی و دەرەكیەكان كاریتێدەكرێـت، وە لە توانایدا هەیە جۆرە جیاوازەكانی وریاكەرەوە لێك جیابكاتەوە. وە توانای تێگەیشتنی هەیە لە وریاكەرەوەكان بە هۆی هەستە ئەندامە زۆر پەرەسەندووەكان. هەستە ئەندامەكان تەواوكاری نێوان فرمانەكانی چێوە دەمارە كۆئەندام و ناوەندە دەمارە كۆئەندام دابین دەكەن. هەستە بەش لە چێوە دەمارە كۆئەندامدا، زانیارییە هاتووەكان لە ناوەوەی لەش و لە ژینگەی دەرەكی كۆدەكاتەوە كۆدەكاتەوە و دەیگۆڕێت بۆ ئەركی كار كە دەیگوازێتەوە بۆ ناوچە تایبەتمەندەكان لە دەماخدا، كە لێكدانەوەی بۆ دەكرێت تاوەكو لەش وەڵامێكی گونجاوی بۆ وەربگرێت.

ناسینەوەی وریاكەرەوەكان

بۆ ئەوەی زیندەوەران بتوانن لە ژیاندا بمێننەوە لە سەریان پێویستە گۆڕانەكان لە ژینگەكەیان بناسنەوە و بەشێوەیەكی گونجاو كارلێكی لەگەڵدا بكەن. مرۆڤ و زیندەوەرانی دیكە گۆڕانە ژینگەیەكان لە ڕیی هەستە ئەندامەكانەوە دەناسنەوە، چاو و گوێ و لووت و دەم و پێست هەستە وەرگرەكانیان تێدایە كە وریا كەرەوەكان وەردەگرن و دەیانگۆڕن بۆ دەمارە ڕاگەیاندن.

هەستە وەرگرەكان و ئەندامەكانیان

هەست وەرگر دەمارە خانەیە، وریاكەرەوەكان دەناسێتەوە، هەستە وەرگرەكان هەمە جۆرن، دەتوانرێت پۆلێن بكرێن بە پێی جۆری وریاكەرەوەكە، كە وەرگری تایبەت بە خۆی وەڵامی دەداتەوە ، بۆ ئەمانەی خوارەوە:

  • میكانیكە وەرگرەكان وەڵامی جووڵە و پەستان و توندكردن دەدەنەوە.
  • ڕۆشنە وەرگرەكان وەڵامی گۆڕانەكانی ڕۆشنایی دەدەنەوە.
  • كیمیكە وەرگرەكان وەڵامی ماددە كیمیاییەكان دەدەنەوە.
  • گەرمییە وەرگرەكان وەڵامی گۆڕانەكانی پلەی گەرمی دەدەنەوە.
  • ئازار وەرگرەكان وەڵامی ئەو تێكچوونانە دەدەنەوە كە تووشی شانەكان دەبن.

هەستە وەرگرەكان لە هەستە ئەندامەكاندا چڕییان زیاترە وەك چڕییان لە بەشەكانی دیكەی لەشدا. كاتێك هەستە وەرگرەكان لە هەستە ئەندامێكی دیاریكراودا وریا كەرەوەیەكی گونجاو وەردەگرن، دەیگۆڕن بۆ دەمارە ڕاگەیاندن یان ئەركی كار، هەستە دەمارە خانەكان، ڕادەبن بە گواستنەوەی ئەو ڕاگەیاندنانە بۆ ناوچە دیاریكراوەكانی دەماخ. لەگەڵ ئەوەی ئەو ئەركی كارانەی كە هەستە ئەندامە جیاوازەكان پەیدای دەكەن كارەبایی لێكدەچن. كەواتە چۆن مرۆڤ دەتوانێـت بزانێت ئەو كارتێكەرە ئاسمانی شینەیان ژاوە ژاوی زۆرە. ئەو ناوچانەی دەماخ كە ئەركی كار لێك دەدەنەوە هەمەجۆرن بەپێی هەمەجۆری وریاكەرەوەكان.

بۆ هەر هەستیارێك لە هەستیارەكان ناوچەیەكی دیاریكراو لە دەماخدا هەیە. ئەو ڕاگەیاندنانەی بۆ ناوچەی بینین لە پشتە پلی مێشكدا دەگوازرێنەوە دەماخ وەكو وێنە لێكیان دەداتەوە، تەنانەت ئەگەر وریاكەرەوەكەش شتێكی جیاواز بێت، بۆ نموونە ئەگەر چاوی كەسێك مشتە كۆڵەیەكی بەركەوێت ( ئەستێرە دەبینێت). لێرەدا وریا كەرەوەكە پەستانی بەركەوتنی مشتە كۆڵەكەیە، كەچی دەماخ وەك و وێنەیەك لێكیداوەتەوە.

 


سەرچاوەکان



2043 بینین