دووهێندبوونی DNA

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-19-11:45:00 - کۆدی بابەت: 523
دووهێندبوونی DNA

ناوه‌ڕۆك

دووهێندبوونی DNA

دۆزینەوەی واتسۆن کریک بۆ پێکهاتەی لوولپێچی هاوجووتی DNA گوڕوتینێکی گەورەی لەلای کۆمەڵگەی زانستی پەیداکرد. زاناکان درکیان کرد کە ئەم مۆدیلە کرداری دووهێندبوونی DNA بەشێوەیەکی ورد ڕووندەکاتەوە لە هەر دابەشبونێکی خانەدا، ئەمەش جیاکەرەوەیەکی سەرەکی بۆماوە ماددەیە.

 

چۆن دووهێندبوونی DNA ڕوودەدات

دووهێندبوونی DNA Replication) DNA)، کرداری لەبەرگرتنەوەی DNAیە، پێش دەزووە دابەشبوونی ئاسای، یان کەمە دابەشبوون یان دووکەرت بوون لە خانەدا. لە ماوەی دووهێندبوونیDNA دا، هەردووزنجیرەی نیوکلیۆتایدی لوولپێچی هاوجووتبوونی بنەڕەتی بەباری درێژیان لێک جیادەبنەوە لەبەرئەوەی تەواوکەری یەکترن، ئەوا هەریەکێکیان وەک قاڵبێک کاردەکات بۆ پێکهێنانی زنجیرە تەواوکەرێکی نوێ. لەدوای دووهێندبوون هەردوو گەردی DNAجووت زنجیرە لەیەکچوەکان جیا دەبنەوە دەگوێزریکێنەوە بۆ دوو خانە نوێیەکە کت لە دەزووەدابەشبووندا دروستبوون.شێوەی8-8.

 

هەنگاوەکانی دووهێندبوونی DNA

هەنگاوی 1/ ئەو ئەنزیمانە کە ناودەبرێن بە ئەنزیمەکانی هیلیکێز Helicase هەردوو زنجیرەی DNA لەیەکتر جیادەکەنەوە، ئەنزیمەکانی هیلیکێز بە درێژای گەردی DNAدەگوازرێنەوە، بەندە هایدرۆجیاییەکان هەڵدەوەشێنن. ئەمکردارەش ڕێ بە هەردوو زنجیرەی DNA دەدات کە لەیەکتر جیا ببنەوە ئەو ناوچەیەی کە لە شێوەی پیتی Y دایە، کە لە جیابوونەوەی هەردوو زنجیرەکەدا پەیدادەبێت، پێیدەڵێن دووڕیانی دووهێندبوونReplication fork.

هەنگاوی 2/  ئەنزیمەکانی پەڵمەڕەی DNA Polymerases DNA ڕادەبن بە زیادکردنی نیوکلیۆتایدی تەواوکەر، کە لە ناووکدا هەن، بۆ هەر زنجیرەیەکی بنەڕەتی، لە کاتی زیادکردنی نیوکلیۆتایدەکان بۆ ئەو زنجیرە نوێیەی پەیدابووە، کە هاوبەشە بەند لەنێوان نیوکلیۆتایدە هاوسێکاندا پێکدێت. هاوبەشە بەندەکان لەنێوان شەکری ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین لە نیوکلیۆتایدێک وکۆمەڵەی فۆسفاتی ئەو نیوکلیۆتایدەی بە دوایدا دێت لە زنجیرە گەشەکردووەکە پێکدێت، هەروەها بەندە هایدرۆجینیەکان دروستدەبن لە نێوان تفتە نایترۆجینیە تەواوکەرەکان کە لە هەردوو زنجیرە بنەڕەتیەکە و نوێیەکەدا هەن.

هەنگاوی 3/ ئەنزیمەکانی پەلمەرەی DNAکۆتای بەکرداری دووهێندبوونی DNA دێنن و لێی جیادەبنەوە. لەمەدا دوو گەردی لێک جیابووەوەی وەک یەک لە DNA پەیدادەبن کە ئامادەی گواستنەوەن بۆ خانە نوێیەکان لە ماوەی دابەشبوونی خانەدا.

لەهەر لوولپێچێکی DNA هاوجووتی نوێدا، یەک زنجیرە لە گەردە بنەڕەتیتکە وەرگیراوە. بەڵام زنجیرەکەی دیکە نوێیە، ئەم جۆرە دووهێندبوونە بە دووهێندبوونی نیوە پارێزراو Semi-conservative replication ناودەبرێت، چونکە هەر گەردێکی نوێ لە DNA یەک زنجیرە (یان نیوەی) لە هەردوو زنجیرە DNAە بنەڕەتیەکە پاراستووە.

 

ڕووداوەکان لە دووڕیانی دووھێندەبووندا

DNA بە ئاڕاستەی جیاواز  لە ھەر زنجیرەیەکدا دروست دەبێت. ھەروەکو تیراساکان ئاماژەیان بۆ کردووە لە تەنیشتی دووڕیانی دووھێندەبووندا . لە ھەنگاوی 2 لەو کاتەی دووڕییانی دووھێندەبووندا لەسەر DNA بنەڕەتیدا دەگوازرێتەوە،کرداری دروست بوونی تاکە زنجیرەیەک شانبەشان لەگەڵجووڵ دووڕییانی دووھێندەبووندا ڕوودەدات. بەڵام ئەو دروستبونەی کە لە زنجیرەکەیدا ڕوودەدات بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەڕوات، بەڵام  ئەو دروستبونەی کە لە زنجیرەکەی دیکەدا ڕوودەدات بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەڕوات، دوور لە دوو ڕییانی دووھێندبوونەوە. بەمش کەلێن لەو زنجیرەیەدا بەجێدەھێڵێت کە تازە دروستبونی تەواو بووە، دوتر ئەنزیمێک کەلێنەکان پێکەوە دەبەستێتەوە پێی دەڵێن ئەنزیمی بەستەری DNA Ligase) DNA).

 

 


سەرچاوەکان



2861 بینین