گازی خەردەل

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-04-22:20:00 - کۆدی بابەت: 590
گازی خەردەل

ناوه‌ڕۆك

گازی خەرەدل

وشەی '' گازی خەردەل '' بۆ باسکردنی ژمارەیەک مادەی کیمیایی دروسکراو بەکاردەهێنرێت لەوانەش سولفەر مەستارد (خەردەلی گۆگرد). ئەم مادانە لە سروشتدا نین. لە بارودۆخی ئاساییدا گازی خەردەل وەک گاز رەفتار ناکات.

زانیاری گشتی لەسەر گازی خەردەل

- خەردەل شلەیە و بەئاسانی ناگۆرێ بە گاز
- بە ئاسانی لە ئاودا دەتوێتەوە و بەزوویی تێک دەشکێت
- بەتایبەتی لە رۆژانی گەرم و شێداردا مەترسیدارە بۆ سییەکان و پێست
- کاریگەریی ژەهراوی بوون رەنگە چەندین مانگ و ساڵ پاش بەرکەوتن روو بدان بەتایبەتی وەک کێشەی هەناسەدان و شێرپەنجە
- ئالوودە بوون لە هەموو ڕێگەیەکەوە روودەدات بە خواردن و خواردنەوەشەوە
- پاک کردنەوەی پێست بە ئاو و سابوون دەبێ
- عادەت چاو چاک دەبێتەوە
- بۆ سووتاوی پێست کرێمی نەرم کەرەوەی وەک کالامین باشە.
بۆ سووتاوی قورستر چآرەسەر وەک سووتاوی ئاساییە بە کرێمی سەلفادایازین.
- هەرکە گومان لە حالەتێک کرا پێویستە دەسەلاتە تەندروستیەکان ئاگادار بکرێن.

رەنگ

خەردەل بێرەنگ و بێ بۆنە بەڵام کە لەگەڵ مادەی تر تێکەڵ دەکرێ رەنگی قاوەیی و بۆنی سیر وەردەگرێ.

ڕێڕەوی بەرکەوتن

ئەم مادەیە لە هەموو رێگاکانی لەSەوە هەلدەمژرێت

کاریگەری

- گازی خەردەل مادەیەکی سووتێنەر و بڵقێنەری بەهێزە.
- ئەتوانێ لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا ببێتۆ هپی سووتانەوەی پێست و بلۆق کردن و زیانبەخشین بە کۆئەندامی هەناسە.
- لە رۆژگاری گەرم و شێدار و ئاووهەوای ئیستیوایی(کەمەرەیی) دا زیانی زیاترە.
- ئەبێتە هۆی سووتانەوەی چاو و پەنمانی پێڵوو و پرتەپرتی چاو
- ئەگەر گازی خەردەل هەلبمژرێت، ئەبێتە هۆی کۆکە و سووتانەوە و هەوکردنی سییەکان و نەخۆشی درێژخایەنی سنگ و رەنگە سەرەنجام ببێتە هۆی مردن

کاریگەری کتوپڕی گازو شلەی خەردەل پاش چەند سەعاتێک سەرهەڵدەدات

- هەست بە بێهێزی و رشانەوە
- هێلنجدان
- رشانەوە
- سووتانەوە و ئاوکردنی چاو

کاریگەریی درێژخایەن
- سەرهەلدانی شێرپەنجە تەنانەت پاش یەک بەرکەوتنیش
- مردن بە ئەنفلوەنزە و هەوکرندی سی و نەخۆشی درێژخایەنی سینگ
- ئەو کەسەی بەخەستی بەرکەوتووە رەنگە لە هەفتەی دووەمدا بەهۆی ئالۆزکاری هەناسەدان و شۆکی سپێکتەوە ( میکرۆباوی بوونی خوێن) گیانی لە دەست بدات

کاریگەریی بەرکەوتنی سەخت
- گەشکە و پەرکەم
- بورانەوە
- مردن بە یەک سەعات پاش بەرکەوتن

دوو تا شەش سەعات پاش بەرکەوتن
- دڵ بەیەکدا هاتن
- کەنەفتی
- سەرئێشە
- سووتانەوەی چاو و ئازاری 
- ئاوکردنی چاو
-نەتوانینی سەیرکردنی رونکای
- ئاوکرندی لووت
- سوربوونەوەی دەموچاو و مل
- قورگ درۆخانەوە
- زیادبوونی ترپەی دڵ

شەش تا ٢٤ سەعات پاش بەرکەوتن
-بئەو نیشانانەی سەرەوە زیاد دەکەن و هاورێ دەبن لەگەڵ سوتانەوەی پێست و بلۆق کردن لە شوێنە گەرمەکانی لەشدا وە ناوران

٢٤ سەعات پاش بەرکەوتن
-باری نەخۆش خراپتر دەبێ، بلۆق زیاد دەکات، کۆکە دەست پێ دەکات. بەڵغەم دروست دەبێ. خورانی پێست و رەش داگەرانی پێست رودەدات.

پاک کردنەوە و چارەسەر

- پێویستە قوربانی لە شوێنی بەرکەوتن دوربخرێتەو ەو و پاشان جلوبەرگەکەی دەربهێنری.
- کۆمەک کردن بە هەناسەدان و سوری خوێنو  فرمانی دڵ
- چارەسەری کێشەی هەناسەدان و کۆبوونەوەی ئاو لە سیەکاندا
- ئەو نەخۆشی ژمارەی خرۆکە سپییەکانی زۆر کەم بۆتەوە پێویستە جودابکریتەوە بۆ ئەوەی تووشی هەوکردن نەبێ

پاککردنەوەی چاو
- شوشتنی یەکسەریی چاو بە برێکی زۆر خوێیاوی روون یان ئەگەر هەبێ خوێیاوی موغەزی (نۆرمال) 
- بەکارهێنانی گیراوەیەکی روونی شامپۆی مندال باشە بۆ پاککردنەوەی چاو چونکە خەردەل لە رۆندا دەتوێتەوە

پاکردنەوەی پێست
- نابێ قوربانی بخرێتە بەر ئاو چونکە ئەمە دەبێتە هۆی بڵاو بوونەوەی مادەکە. تۆزێکی  مژەری وەک گڵی فولەر، پۆدرە یان ئارد بەکاربێنە ئەگەر ئەمانە لە بەردەستا نەبوون، ئەو شوێنانەی بەرکەوتوون بە جوانی بە ئاو و سابوونێکی ئاسایی بشۆ
- هەروەها شتن بە پارافین و ئینجا ئاو و سابوون پێشنیار کراوە

پاککردنەوەی گەدە
- وامەکە قوربانی برشێتەوە
- ئەتوانرێ گەدە بشۆرێت بەڵام ئەبێ سییەکان پارێزراو بن. پپێش شتنی گەدە پێویستە ناوەرۆکی گەدە روون بکرێتەوە بە تێکردنی ١٠٠-٢٠٠ مل شیر یا ئاوی پاک
- زۆر بەڵگە بەدەستەوە نییە بۆ کەڵکی خەڵووزی چالاککراو بەڵام ئەکرێ بەکاربهێنرێ.

چارەسەری نیشانەکان

- بەکارهێنانی ئازارکوژی پێوسیت بەڵما نابێ مۆرفین بەکاربهێنرێ
- راستکردنەوی پشێوی لە رێژەی شلە و خوێیەکانی لەس
- دەرمانی ستیرۆید بۆ کێشی سییەکان
- چارەی چاو بە دژەژی وەک قەترەی سەلفا ٢٠٪ و قەترەیەک بۆ فراوان کردنی بیلبیلە. ئەگەر رەشێنە هەوی کردبی نابێ دەرمانی ستیرۆید بەکاربهێنرێ. چاویلکەی رەش باشە، بەڵام هاوێنەی چەسپاو (عدسات لاصقە) باش نییە.
- چاودێری کردنی ئەو کەسەی ئاوو یا خۆراکی ئالوودەی خواردووە بۆ تووشبوونی بە سووتانەوەی گەدە و ریخۆلە وەک نەزیف و کونبوون.
ئەو کەسەی تووشی لاوازبوونی مۆخی ئێسک دەبێ لەوانەیە پێویستی بە خوێن هەبێ.


سەرچاوەکان



1565 بینین