ئایا ژنانی شیردەر منداڵیان نابێت؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-16-00:19:00 - کۆدی بابەت: 629
ئایا ژنانی شیردەر منداڵیان نابێت؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا خانمانی شیردەر منداڵیان نابێت؟

ئەگەر منداڵەکەت تەنها شیری خۆت دەخوات ئەویش بە مژینی سنگی خۆت نەک ئەوەی شیرەکە دابدۆشیت و ئینجا بیدەیت بە منداڵەکەت، ئەوا جەستەت دوای منداڵبوون لەوانەیە تا دوای چەند مانگێک هێلکە دانەنێت، ڕێگایەکی ڕێگریکردن لە دووگیانی بەناوی (خوێن نەبینین)ـی کاتی شیردان و بەهۆی شیردانەوە خوێن نابینیت و ناکەویتە سوڕی مانگانەوە، بەڵام ئەم وەستانی سوڕی ەڵ دەسەپێکردنەوەی یەکەم جوتبووندا دوای منداڵبوون باشترین ڕێگا بەکاربهێنیت بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانبوونەوە.مانگانەیە و خوێن نەبینینەوە مەرج نییە ڕێگایەکی سەرەکی بێت بۆ دووگیان نەبوونەوە و ئەگەری هەیە دووگیان ببیتەوە، بۆیە ئەگەر ناتەوێت دووگیان بیت ئەوا واباشترە لەگ

ڕێژەی سەرکەوتووی ڕێگریکردن لە دووگیانی بە شیردان تا چەندێکە؟

ئەگەر شەش مانگ بێت دوای منداڵبوون کە هێشتا سوڕی مانگانەت دەستی پێ نەکردبێتەوە و منداڵەکەت سنگی خۆت بمژێت و واتە خۆت داینەدۆشیت و لە مەمەدا شیرەکەی پێ بدەیت تاکە سەرچاوەی خۆراکی منداڵەکە شیری خۆت بێت و شیری وشک بەکارنەهێنیت بۆی واتە بەدرێژای ڕۆژێک بەلایەنی کەمەوە هەر چوار کاتژمێر جارێک منداڵەکە دەبێت شیرەکەت بخوات ئەوا ئەگەری ئەم ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانبوون ٪٩٨ و بەڵام ئەگەر سوریت لەسەر دووگیان نەبوونەوە ئەوا هەر وریابەو بیر لە ٪٢ ـەشی بکەرەوە و ڕێگای تریش بەکاربهێنە بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی.

یەکەمین هێلکەدانان دوای منداڵبوون کەیە بۆ دایکانی شیردەر؟

شیردان دەستپێکی یەکەمین سوڕی مانگانەی دوای منداڵبوون دوادەخات بۆ ماوەی شەش مانگ و بەڵام زۆرینەی خانمان دوای شەش مانگ لەوانەیە جەستەیان دەستیکردبێتەوە بە هێلکەدانان و بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لەوانەیە جەستەت یەکەمین هێلکە ئازاد بکات پێش یەکەمین سوڕی مانگانە، هەر بۆیە تا دوای کەوتنە سوڕی مانگانەت ئاگادارنیت کە جەستەت دوو هەفتە لەمەوپێش هێلکە دانانی کردووە و بۆیە ڕێگریکردن لە منداڵبوون بە شیردان ڕێگایەکی تەواو باوەڕپێکراو نییە، ئەگەر خانمێکی شیردەر دەیەوێت تەنها بەو ڕێگایە ڕێگری بکات لە دووگیانی ئەوە باشترە پێش منداڵبوونەکەی لەگەڵ پزیشکەکەی قسە بکات و ڕێنمای تەواوی پێ بدات.


سەرچاوەکان



9748 بینین