ئەو پیاوانەی دڵەڕاوکێیان زۆرترە،ئەگەری مردنیان زیاترە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-13:22:00 - کۆدی بابەت: 643
ئەو پیاوانەی دڵەڕاوکێیان زۆرترە،ئەگەری مردنیان زیاترە

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و پیاوانە‌ی دڵە‌ڕاوكێیان زیاترە‌، مە‌ترسی مردنیان زۆرترە‌

ئۆلیڤیا ریمیس، پزیشك لە‌ زانكۆی كامبریج دە‌ڵێت توێژینە‌وە‌یە‌كیان لە‌سە‌ر ١٥ ھە‌زار كە‌سی تە‌مە‌ن نێوان ٤٠-٧٠ ساڵان ئە‌نجام داوە‌ و بۆ ماوە‌ی ١٥ ساڵ چاودێریان كردوون.
ئۆلیڤیا ریمیس دە‌ڵێت بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و پیاوانە‌ی تووشی نە‌خۆشی دڵە‌ڕاوكێی گشتی بوون زۆرتر تووشی شێرپە‌نجە‌ دە‌بن و مە‌ترسی مردنیان بە‌ شێرپە‌نجە‌ زۆر زیاترە‌ بە‌ بە‌راورد بە‌ ئە‌وانە‌ی كە‌ تووشی نە‌خۆشییە‌كە‌ نە‌بوون، ھە‌روە‌ك دە‌شڵێت ھیچ پە‌یوە‌ندیە‌ك لە‌ نێوان دڵە‌ڕاوكێی خانمان و تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ نە‌دۆزراوە‌تە‌وە‌.
ئە‌و پزیشكە‌ بە‌ پێویستی دە‌زانێت دڵە‌ڕاوكێ وە‌ك نیشانە‌یە‌كی خراپی تە‌ندروستی كۆمە‌ڵگا ڕە‌چاوبكرێت و بە‌ ھێمای خراپی تە‌ندروستی دابندریت.


سەرچاوەکان



1107 بینین