زیانە مەترسیدارەکانی خواردنەوە گازیەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-13:20:00 - کۆدی بابەت: 663
زیانە مەترسیدارەکانی خواردنەوە گازیەکان

ناوه‌ڕۆك

زیانە‌كانی خواردنە‌وە‌ غازیە‌كان مە‌ترسیدارە‌

بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌كی پزیشكی، كە‌ لە‌ ماڵپە‌ری (mawdoo3) بڵاو‌كراوە‌تە‌وە‌، دە‌ركە‌وتوە‌ كە‌ خواردنە‌وە‌ غازیە‌كان مە‌ترسیە‌كی گە‌ورە‌ی بۆ مێشك ھە‌یە‌، ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشیە‌كانی مێشك زیاد دە‌كات، ڕۆژ بە‌ ڕۆژ ھاتنی جۆری خواردنە‌وە‌ غازیە‌كان ڕوو لە‌ زیاد بوونە‌و بە‌بێ بیركردنە‌وە‌ لە‌ مە‌ترسیە‌ تە‌ندروستیە‌كانی، پێشوازیە‌كی گە‌رمی لێدە‌كرێت لە‌ لایە‌ن خە‌ڵكە‌وە‌، گروپێكی پزیشكی لە‌ نە‌‌خۆشخانە‌ی (سانت میشێڵ)ـی كە‌نە‌دی توێژینە‌وە‌یە‌كی زانستییان ئە‌نجامداوە‌ بۆ خواردنە‌وە‌ غازیە‌كان، تا كاریگە‌ریە‌كانی لە‌سە‌ر مێشك و لە‌ش بزانن، لە‌ ئە‌نجامدا دە‌ركە‌وت خواردنە‌وەی‌ ٥ قوتو لە‌ خواردنە‌وە‌ی غازی یان وزە‌ بە‌خشە‌كان لە‌ ماوە‌ی ھە‌فتە‌یە‌كدا، ھۆكارێكی سە‌رە‌كیە‌ بۆ ئازادكردنی مێشك، ٧ ھێندە‌ مێشك بێھێز دە‌كات بە‌ بە‌راورد لە‌گە‌ڵ ھۆكارە‌كانی تر، لە‌ كاتێكدا بە‌پێی توێژینە‌وە‌كانی پێشوو دە‌ركە‌وتووە‌، خواردنە‌وە‌ غازیە‌ وزە‌ بە‌خشە‌كان بۆ تە‌مە‌نی ھە‌رزە‌كاران، دە‌بێتە‌ ھۆی توشبوونیان بە‌ نە‌خۆشیە‌كانی مێشك و لاوازی دە‌كات، ئاماژە‌ بە‌وە‌ش دە‌كرێت كە‌ خواردنی زیاد لە‌ پێویست لە‌ خواردنە‌وە‌ی غازی و وزە‌ بە‌خشە‌كان ھۆكارە‌ بۆ ئازاری سە‌ر و مێشك و خە‌و دە‌زڕێنێت، تووشی بە‌رزی پە‌ستانی خوێن یان جۆری دووە‌می نە‌خۆشی شە‌كرە‌ یاخود تووشی نە‌خۆشیە‌كانی دڵت دە‌كات.


سەرچاوەکان



1386 بینین