پێش وەرزش ئەم خواردنانە مەخۆ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-20:08:00 - کۆدی بابەت: 709
پێش وەرزش ئەم خواردنانە مەخۆ

ناوه‌ڕۆك

پێش وە‌رزش كردن ئە‌م خواردنانە‌ مە‌خۆن

شارە‌زایانی بوارە‌كانی خواردن و تە‌ندروستی زە‌نگی ئە‌وە‌یان لێدا كە‌ چە‌ند خۆراكێك ھە‌ن زیانیان ھە‌یە‌ ئە‌گە‌ر پێش وە‌رزش كردن بخورێن چونكە‌ كاریگە‌ری خراپیان ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر گە‌دە‌ و وادە‌كات ھە‌ست بە‌ ئازار بكە‌یت.

بۆ ئە‌مە‌ باشتر وایە‌ پێش وە‌‌رزشكردن ئە‌م ٥ خۆراكە‌ نە‌خۆیت:

 خواردنە‌ دوڵە‌مە‌ند بە‌ كاربۆھیدرات
مە‌عكە‌رۆنی و پە‌تاتە‌ و برنج ئە‌و خواردنانە‌ن كە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر كاربۆھیدراتیان تێدایە‌ و ئە‌و خواردنانە كە‌ زۆربە‌ی خە‌ڵك ئارە‌زوی دە‌كات، بۆ ئە‌مە‌ش باشتر وایە‌ دوور بكە‌ویتە‌وە‌ لێیان یاخود لە‌كاتی خواردنیدا بە‌ تە‌نیا بیانخۆیت و دووربكە‌ویتوە‌ لە‌ بە‌كارھێنانی كە‌چە‌پ و مایۆنێز لە‌گە‌ڵیدا.
ھە‌روە‌ھا شارە‌زایان ئامۆژگاری ئە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ زۆربە‌ی كە‌سە‌كان لە‌كاتی وە‌رزشكردندا ئارە‌زوی خواردنی مە‌عكە‌رۆنی دە‌كە‌ن ئە‌مە‌ش شتێكی باش نییە‌ و باشتر وایە‌ دووربكە‌ونە‌وە‌ لە‌م خواردنانە‌ لە‌م كاتانە‌دا.

پە‌‌تاتە‌ی سورە‌وكراو 
ھە‌رچە‌ندە‌ پە‌تاتە‌ یە‌كێكە‌ لە‌و خواردنانە‌ی كە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر وزە‌ت دە‌داتێ لە‌ كاتی وە‌رزش كردندا بە‌ڵام ئە‌وە‌ ناگە‌یە‌نێت كە‌ پە‌تاتە‌ی سورە‌وكراو بخۆیت پێش ئە‌وە‌ی وە‌رزش بكە‌یت.
خواردنە‌ خێراكان بە‌ گشتی ڕێژە‌یە‌كی زۆر چە‌‌وری لە‌ گە‌ڵ خۆیاندا ھە‌ڵدە‌گرن بۆیە‌ لە‌كاتی خواردنیدا بە‌ ئاسانی ناتەوانیت بە‌ردە‌وام بیت لە‌سە‌ر جوڵە‌كردن و ھە‌ست بە‌ ماندویە‌تی دە‌كە‌یت، ھە‌روە‌ھا زۆربە‌ی خواردنە‌ چە‌ورە‌كان بە‌م شێوە‌یە‌ن بۆیە‌ باشتر وایە‌ لە‌م كاتە‌دا دووربكە‌ویتە‌وە‌ لە‌م خواردنە‌ چە‌ورانە‌.

 ئە‌و خواردنانە‌ی ڕێژە‌یە‌كی زۆر پرۆتینی تێدایە‌
ئە‌و خواردنانە‌ی ڕێژە‌یە‌كی زۆر پرۆتینی تێدایە‌ باشتر وایە‌ پێش وە‌رزش كردن دوور بكە‌ویتە‌وە‌ لێیان، ھە‌رچە‌ندە‌ وزە‌یە‌كی زۆر دە‌دات بە‌ لە‌ش بە‌ڵام وادە‌كات لە‌ زووترین كاتدا ھیلاك ببیت، بۆیە‌ شارە‌زایان ڕایانگە‌یاندوە‌ كە‌ ئە‌وان ئامۆژگاری كە‌سە‌كە‌ ناكە‌ن دوور بكە‌‌وێتە‌وە‌ لە‌م خواردنانە‌ بە‌ڵكو ئاماژە‌یان بە‌وە‌ داوە‌ كە‌ نابێت تە‌نھا لە‌ كاتی وە‌‌رزشكردندا ئە‌م خواردنانە‌ بخورێت.

 زە‌ڵاتە‌ی میوە‌كان و چە‌رە‌ساتە‌كان
ھە‌رچە‌ندە‌ سە‌وزە‌كان سوودێكی زۆریان ھە‌یە‌ لە‌ كاتی ڕێجیم كردندا و تە‌ندروستی لە‌ش دە‌پارێزێت بەڵام پێش وە‌رزشكردن باشتر وایە‌ نە‌خورێت چونكە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر ڕیشاڵە‌كانیان تێدایە‌ ئە‌مانە‌ش بە‌ ئاسانی ھە‌رس نابن و ئازار لە‌ كۆئە‌ندامی ھە‌رسدا دروست دە‌كات، ھە‌روە‌ھا ئە‌م ڕیشاڵانە‌ وادە‌كە‌ن كە‌سە‌كە‌ زیاتر ھە‌ست بە‌ ماندو بوون بكات بۆیە‌ لە‌م كاتە‌دا نە‌خورێت باشترە‌.

 شە‌ربە‌تی میوە‌كان
زۆربە‌ی شە‌ربە‌تە‌كان لە‌م كاتە‌دا زیانیان ھە‌یە‌ چونكە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر شە‌كریان تێدایە‌ و كێشە‌ دروست دە‌كە‌ن لە‌ كۆئە‌ندامی ھە‌رسدا و لە‌وانە‌یە‌ ببێتە‌ ھۆی سكچون بۆیە‌ لە‌م كاتە‌دا نە‌خورێت باشە‌ بە‌ڵام لە‌ پاش وە‌‌رزش كردن بخورێت سوودی زۆری دە‌بێت چونكە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ڤیتامینە‌كان.


سەرچاوەکان



1900 بینین