وەرزشکردن لەم کاتانەدا دەبێتە هۆی قەڵەوی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-20:48:00 - کۆدی بابەت: 711
وەرزشکردن لەم کاتانەدا دەبێتە هۆی قەڵەوی

ناوه‌ڕۆك

وە‌رزشكردن لە‌م كاتە‌دا دە‌بێتە‌ ھۆی قە‌ڵە‌وی

توێژە‌رە‌كان  لە‌ بە‌لجیكا لە‌ توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێدا ئە‌وە‌یان ئاشكرا كرد وە‌رزشكردن دوای نانی بە‌یانی ھۆكارێكە‌ بۆ قە‌ڵە‌وی.
ئە‌م توێژینە‌وە‌ لە‌سە‌ر ژمارە‌یە‌ك گە‌نج ئە‌نجامدرا و ماوە‌ی توێژینە‌وە‌كە‌ ٦ ھە‌فتە‌ی خایاند، كۆمە‌ڵێك لە‌ گە‌نجە‌كان ڕۆژانە دوای نانخواردنی ژە‌می بە‌یانی وە‌زشیان دە‌كرد و كۆمە‌ڵێكیان پێش نانخواردنی بە‌یانی ھە‌مان جۆر وە‌رزشی كۆمە‌ڵی یە‌كە‌میان ئە‌‌نجامدا و ھە‌ردوو كۆمە‌ڵە‌ بە‌شداربووە‌كە‌ ھە‌مان جۆر لە‌ خواردنیان دە‌خوارد لە‌ ماوە‌ی ڕۆژێكدا.
ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كە‌ بە‌و شێوە‌یە‌ بوو بە‌شداربووانی كۆمە‌ڵە‌ی یە‌كە‌م كە‌ ڕۆژانە‌  دوای نانخواردنی بە‌یانی وە‌رزشیان دە‌كرد كێشیان بە‌ڕێژە‌ی یە‌ك بۆ دوو كیلۆ زیادی كرد و ڕێژە‌ی ئە‌نسۆلینی ناو خوێنیان بە‌رز بووە‌وە‌ و ئە‌و كە‌سانە‌ی ڕۆژانە‌ پێش نانخواردنی بە‌یانی وە‌رزشیان كردبوو كێشیان زیادی نە‌كردبوو و ڕێژە‌ی ئە‌نسۆلینی ناو خوێنیان سروشتی بوو.
ڕۆژانە‌ وە‌رزشكردن یان ڕۆیشتن بە‌ پێ بۆ ماوە‌ی ٢٠ خولە‌ك مرۆڤ بە‌ ڕێژە‌ی ١٦٪‏ بۆ ٣٠ لە‌ مردنی پێش وە‌خت دوور دە‌خاتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1219 بینین