خەمۆکی چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-18-00:07:00 - کۆدی بابەت: 571
خەمۆکی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

خە‌مۆكی چییە‌؟

خە‌مۆكی (depression) نە‌خۆشییە‌كی دە‌روونییە‌ و كار لە‌ ھە‌موو ھە‌ست و سۆزە‌كانی مرۆڤ دە‌كات. كا‌ر لە‌ ھە‌ڵسوكە‌وت و ھە‌ڵوێستی كە‌سە‌كە‌ دە‌كات، دە‌كرێ لە‌ ھە‌ر لە‌ ڕە‌گە‌ز یان تە‌مە‌نێكدا دە‌ە‌بكە‌وێ.
ساڵی ڕابردوو تە‌نیا لە‌ ئە‌مریكا و لە‌ كە‌سانی تە‌مە‌ن ١٨ ساڵ و زیاتردا، ١٦ ملیۆن كە‌س تووشی خە‌مۆكی بوون كە‌ دە‌كاتە‌ ٦,٧٪‏ی كە‌سانی پێگە‌شتوو لە‌و وڵاتە‌دا.
نیشانە‌كانی خە‌مۆكی بریتین لە‌: ئارە‌زوو نە‌مان لە‌ كار و چالاكی، خە‌مباری، بێھیوای، نە‌مانی ئارە‌زوو بۆ نواندنی ھیچ ھە‌ڵسوكە‌وت و ھە‌لوێستێك، ئارە‌زوو نە‌مان لە‌و چالاكییانە‌ی كە‌ بۆ كە‌سانی ئاسای چێژ بە‌خشن. لە‌ حاڵە‌تە‌ توندە‌كانیشدا بیركردنە‌وە‌ لە‌ خۆكوشتن.
كە‌سی خە‌مۆك چیدی ئارە‌زووی دیداری ھاوڕێیان و ئە‌ندامانی خێزانیان نییە‌، خولیاكانیان پیادە‌ ناكە‌ن و ناتوانن بچنە‌ سە‌ر كار و پیشە‌كنایان.
ئە‌گە‌ر ئە‌و نیشانانە‌ زیاتر لە‌ دوو ھە‌فتە‌ بە‌ردە‌وام بوون، ئە‌وە‌ ئە‌گە‌ری زۆرە‌ كە‌سە‌كە‌ وە‌ك تووشبوو بە‌ نە‌خۆشی دە‌روونی دە‌ستنیشان بكرێ.


سەرچاوەکان



5823 بینین