دانی شیری دوای کەوتنی هەڵبگرن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-23:32:00 - کۆدی بابەت: 794
دانی شیری دوای کەوتنی هەڵبگرن

ناوه‌ڕۆك

ددانی شیری منداڵ لە‌ دوای كە‌وتنی ھە‌ڵبگرن

  توێژە‌رانی زانكۆی كالیفۆرنیا دە‌ڵێن باشترە‌ كاتێك ددانی شیری منداڵ دە‌كە‌وێت، فڕێ نە‌درێ، بە‌ڵكوو ھە‌ڵبگیرێ و بپارێ، چونكە‌ دوورنیە‌ ئە‌و منداڵە‌ لە‌ داھاتودا سوودی گە‌ورە‌ی لێببینێ، ئە‌وە‌ش بە‌ پێی ھە‌واڵی ڕوسیا تودە‌ی.
وە‌ك توێژەرە‌ ئە‌مریكیە‌كان ڕونیانكردوە‌تە‌وە‌، لە‌ ددانی شیریدا قە‌دە‌خانە‌ ھە‌ن كە‌ لە‌وانە‌یە‌ لە‌ داھاتودا لە‌ درووستكردنە‌وە‌ی شانە‌ پە‌كە‌وتوە‌كانی لە‌ش بە‌كاردە‌ھێندرێنە‌وە‌، بە‌ تایبە‌ت بۆ پرۆسە‌ی درووستكردنە‌وە‌ی ددان.
توێژە‌ران دە‌ڵێن لە‌ ددانی شیری منداڵدا چە‌ند جۆرێكی جیاواز لە‌ قە‌دە‌خان ھە‌ن، ئە‌وە‌ لە‌ كاتێكدایە‌ ددانی ھە‌میشە‌ی تە‌نیا جۆرێك لە‌و خانانە‌ی تێدایە‌. 
لە‌ وڵاتانی پێشكە‌وتوو بانكی تایبە‌تی ھە‌ن بۆ ھە‌ڵگرتنی شانە‌كانی جە‌ستە‌ی مرۆڤ و بە‌پێی پرۆتۆكۆڵی تایبە‌ت و لە‌ پلە‌ی گە‌رمی تایبە‌ت ھە‌ڵدە‌گیرێن، بە‌ڵام وە‌ك لە‌ ھە‌واڵە‌ نوێیە‌كە‌دا ھاتووە‌ دە‌كرێ ددانی شیری لە‌ فریزە‌ری بە‌فرگری ماڵانیش ھە‌ڵبگیرێ!
قە‌دە‌خانە‌، جۆرێكن لە‌ خانە‌ لە‌ جە‌ستە‌دا كە‌ ھێشتا نە‌گۆڕاون بە‌ شێوازێكی تایبە‌تمە‌ند، بە‌ڵام تونایان ھە‌ی بگۆڕدرێن بۆ چە‌ندین خانە‌ی تایبە‌تمە‌ند، ئێستا تە‌كنە‌لۆجیایە‌ك لە‌ برە‌ودایە‌ كە‌ ئە‌و قە‌دە‌خانە‌ وە‌ردە‌گیر‌ێت و گە‌شە‌یان پێدە‌كات بۆ ئە‌و شانە‌یە‌ی كە‌ لە‌ جە‌ستە‌دا لە‌ دە‌ستچوە‌ و دواتر لە‌ جە‌ستە‌ی كە‌سە‌كە‌ دە‌چێنرێ.


سەرچاوەکان



1046 بینین