کاتژمێرەکانی خەوتن و تەمەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-22-00:18:00 - کۆدی بابەت: 804
کاتژمێرەکانی خەوتن و تەمەن

ناوه‌ڕۆك

بە‌ پێی تە‌مە‌نت بزانە‌ پێویستە‌ ڕۆژانە‌ چە‌ند كاتژمێر بخە‌ویت

توێژە‌رە‌كانی بواری تە‌ندروستی لە‌ ڕاپۆرتێكی نوێدا ئێوە‌یان ئاشكرا كرد كە‌ جە‌ستە‌ی مرۆڤ بە‌ گوێرە‌ی تە‌مە‌نی پێویستی بە‌وە‌ ھە‌یە‌ لە‌ شە‌و و ڕۆژێكدا چە‌ند كاتژمێر بخە‌وێت، لە‌م توێژینە‌وە‌یە‌دا كۆمە‌ڵێك كە‌س لە‌ چە‌ند تە‌مە‌نێكی جیاوازدا بە‌شداریان كرد و ئە‌مە‌ش ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كە‌ بوو:

١- ئە‌و منداڵانە‌ی كە‌ تازە‌ لە‌دایكبوون پێویستە‌ لە‌ شە‌و  و ڕۆژێكدا ١٤ بۆ ١٧ كاتژمێر بخە‌ون.

٢- كاتێك منداڵ دە‌بێتە‌ ١١ مانگ ئە‌وە‌ جە‌ستە‌ی پێویستی بە‌ ١٢ بۆ ١٥ كاتژمێر خە‌وتن ھە‌یە‌

٣- كاتێك منداڵ دە‌گاتە‌ تە‌مە‌نی دوو ساڵی ئە‌وە‌ پێویستە‌ لە‌ شە‌و و ڕۆژێكدا ١١ بۆ ١٤ كاتژمێر بخە‌وێت.

٤- لە‌ تە‌مە‌نی ٣ بۆ ٥ ساڵی پێویستە‌ منداڵ ١٠ بۆ ١٣ كاتژمێر لە‌ شە‌و ڕۆژێكدا بخە‌وێت.

٥- كاتێك منداڵ دە‌چێتە‌ خوێندنگە‌ واتە‌ لە‌ تە‌مە‌نی ٦ بۆ ١٣ ساڵی پێویستە‌ لە‌ ماوە‌ی شە‌و و ڕۆژێكدا ٩ بۆ ١١ كاتژمێر بخە‌وێت.

٦- لە‌ تە‌مە‌نی ١٤ بۆ ١٧ ساڵی پێویستی بە‌ ٨ بۆ ١٠ كاتژمێر خە‌وتن ھە‌یە‌.

٧- ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ گە‌نج و پێگە‌یشتون پێویستە‌ لە‌ شە‌و و ڕۆژێكدا ٧ بۆ ٩ كاتژمێر بخە‌ون.

٨- كاتێك مرۆڤ دە‌چێتە‌ تە‌مە‌نە‌وە‌ واتە‌ لە‌ تە‌مە‌نی ٦٥ ساڵی و بە‌رە‌و دوا پێویستە‌ ٧ بۆ ٨ كاتژمێر لە‌ شە‌و  و ڕۆژێكدا بخە‌ون.


سەرچاوەکان



1853 بینین