بە شێوەیەکی ئاسان خەوێکی قووڵ و ئارام بەدەس بێنە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-22-19:53:00 - کۆدی بابەت: 816
بە شێوەیەکی ئاسان خەوێکی قووڵ و ئارام بەدەس بێنە

ناوه‌ڕۆك

بە‌ ڕێگایە‌كی ئاسان خە‌وێكی قوڵ و ئارام بە‌دە‌ست بھێنە‌

كە‌سانێك ھە‌ن ھە‌میشە‌ شە‌وانە‌ ناتوانن بە‌ باشی بخە‌ون یاخود خە‌وێكی قوڵ و ئارامیان نییە‌ و بە‌ردە‌وام لە‌ بە‌یانیاندا ھە‌ست بە‌ بێزاری دە‌كە‌ن، چونكە‌ تێرخە‌و نە‌بوون، لە‌ كاتێكدا لە‌ شە‌ودا ھە‌موو پێویستیمان بە‌ خە‌وێكی زۆر باش و قوڵ ھە‌یە‌، چونكە‌ لە‌ ڕۆژدا بە‌ ھۆی كارە‌كانمانە‌وە‌ زۆر ماندوو دە‌بین و پشوویە‌كی باشترمان پێویست لە‌ شە‌ودا.
ئە‌گە‌ر تۆش یە‌كێكی لە‌و كە‌سانە‌ی بە‌ باشی خە‌وت لێناكە‌وێت و ھە‌میشە‌ شە‌وانە‌ ناتوانیت خە‌وێكی قوڵ و ئارام بە‌دە‌ستبھێنیت، ئە‌وا ئە‌م ڕێنمایانە‌ جێبە‌جێ بكە‌...
كوژاندنە‌وە‌ی ئامێری ئە‌لیكترۆنی لە‌ ژوورە‌كە‌تدا،چونكە‌ بە‌ كوژاندنە‌وە‌ی ئینتە‌رنێت و مۆبایل و تە‌لە‌فزیۆن و خە‌وێكی ئارامت دە‌بێت، بە‌پێی توێژینە‌وە‌كان تیشكە‌كانیان كاریگە‌ریان لە‌سە‌ر مێشكت كە‌متر دە‌بێتە‌وە‌، چونكە‌ «ڕوناكی شین نێو شاشە‌كان دە‌بێتە‌ ھۆی دروست بوونی كە‌می ماددە‌ی میلاتونین كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ھێوركردنە‌وە‌ی مۆخ و ئامادە‌كردنی بۆ خە‌و بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ئارە‌قكردنە‌وە‌ و ھە‌ستكردن بە‌ نائارامی لە‌ خە‌ودا، لە‌ ڕۆژدا كە‌متر لە‌ ٢٠ خولە‌ك بخە‌وە‌، چونكە‌ بە‌ كە‌م خە‌وتن لە‌ ڕۆژدا، خە‌وی شە‌وانت قوڵتر دە‌بێت، بۆیە‌ ھە‌وڵبدە‌ كە‌ كاتێك لە‌ ڕۆژدا پشوو وە‌ردە‌گریت پێویستە‌ لە‌ ٢٠ خولە‌ك زیاتر نە‌بێت، بە‌كارھێنانی پشتیە‌ك لە‌ نێوان قاچە‌كانتدا بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئازاری پشتت بە‌مە‌ش ئارامتر دە‌خە‌ویت، پشتی تە‌ندروست بە‌كاربھێنە‌ كە‌ ملت بە‌ڕێكی دادە‌نێت، نە‌ زۆر بە‌رز نە‌ زۆر نزم، بۆ ئە‌وە‌ی بە‌یانیان بە‌ ئارامی و پڕ وزە‌ ھە‌ستیت لە‌ خە‌و، لە‌ ھە‌مان كاتدا بخە‌وە‌ و لە‌ ھە‌مان كاتدا ھە‌ستە‌ لە‌ خە‌و، بۆ ئە‌وە‌ی لە‌شت ڕابێت و زیاتر ئیسراحە‌ت بكە‌یت، وە‌رزش ئە‌نجامبدە‌ بە‌ بە‌ردە‌وامی، بە‌ڵام باشتر وایە‌ كە‌ زۆر نزیك لە‌ كاتی خە‌وتنە‌وە‌ نە‌یكیت و زووتر وە‌رزشی خۆت ئە‌نجام بدە‌یت.


سەرچاوەکان



1928 بینین