ئاوی ڕەش (گلوکۆم)

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-24-13:21:00 - کۆدی بابەت: 850
ئاوی ڕەش (گلوکۆم)

ناوه‌ڕۆك

ئاوی ڕەش (گلوکۆم)

بە زیادبوونی فشار لەناو چاودا بەهۆی کێشەی ناو بیلبیلە شلەیەک دەڕژێتە سەر کە ڕێگە لە بینین دەگرێت ئەم شلەیەش ڕەشە بۆیە پێی دەڵێن (ئاوی ڕەش) یان گلوکۆم. 

جۆرەکانی ئاوی ڕەشی چاو

  • حاد واتە کاتی

لەم حاڵەتدا سەرئێشە و ئازارێکی سەختی چاوی لەگەڵدایە کە کتوپڕ ئەم ئازارە ڕوودەدات و کاتی دیاریکراوی نیە چاوە تووشبووەکان سوور هەڵدەگەڕێن و تەڵخ بینین ڕوودەدات لەم حاڵەتەدا ئەگەر نەخۆش بەپەلە نەچێتە لای دکتۆر و دەرمان نەکرێت لەوانەیە کوێریەکی تەواو لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕووبدات.

  • مزمن واتە بەردەوام

 لە حەڵەتی مزمن واتە بەردەوامەکەیان فشاری سەر چاو بە هێواشی بەرز دەبێتەوە واتە کتوپڕ نیە لەم جۆرەیاندا ئازار نییە بینین بە هێواشی لەناو دەچێت نەخۆش بەم لەدەستدانی بینینەی نازانێت و لە هەردوو چاویشدا ڕوودەدات توشبوانی ئاوی ڕەش ئەوانەی بەردەوام پێویستە بە شێوەیەکی سوود لە قەترەی چاوی تایبەتی بە ناوی (تیمولول) وەربگرن بەبەردەوامیە شایانی باسە ئاوی ڕەشی مزمن زۆر زیاتر باوە تا ئاوی ڕەشی حاد.
کەسانێکی کە دوچاری نزیک بینی زۆر بە توندی بوون وە کەسانێکیش کە تەمەنیان لە سەروی ٦٠ ساڵەوەیە و یا کەسانێک کە زگماگی لەگەڵیانە زیاتر دوچاری ئاوی ڕەشی چاو دەبن.


سەرچاوەکان



1559 بینین