جۆرەکانی بای سەر زەوی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-24-20:25:00 - کۆدی بابەت: 840
جۆرەکانی بای سەر زەوی

ناوه‌ڕۆك

با هەمیشەییەکان 

دابەش دەبێت بۆ (٣) جۆر

بای بازرگانی (رۆژهەڵات)

لە ناوچەی پەستان بەرزی خولگەییەوە هەڵدەکات بەرەو ناوچەی پەستان نزمی یەکسانی، کە لە نیوەگۆی باکوور و باکوری رۆژهەلاتەوەیە و لە نیوەگۆی باشوور ولە باشوری رۆژهەلاتەوە هەڵدەکات، لە هێڵی یەکسانیدا بە یەک دەگەن.
  وە بایەکی وشکە، چونکە سەرچاوەی هەڵکردنەکەی ناوچەیەکی وشکانییە (کیشوەریە) بەڵام ئەگەر بەسەر ڕووبەرە ئاویەکادا تێپەڕێت شێدار دەبێت و دەبێتە هۆی دابارینی باران لە کەنارەکانی رۆژهەڵاتی کیشوەرەکان، کە بایەکی سووک و هێواشە،

بای پێچەوانە (رۆژئاوا) 

لە ناوچەی پەستان بەرزی نیچە خولگەییەوە بەرەو ناوچەی پەستان نزمی نیچە جەمسەری هەڵدەکات، لە نیوەگۆی باکوور لە باسووریی رۆژئاواوەیە و لە نیوە گۆی باشوور لە باکووری رۆژئاواوەیە، لە بای بازرگانی زیاتر تێکهەڵاتنی تێدا ڕوودەدات، وە لەگەڵ ناوراییە کەشیەکاندایە.

بای جەمسەری

لە پەستان بەرزی جەمسەریەوە هەڵدەکات بەرەو پەستان نزمی نیمچە جەمسەری، کە بایەکی سارد و وشکە.


بای وەرزی

لە زستان و هاوین هەڵدەکات، کە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەگرێتەوە و دەگات  بە ڕوبەرێکی فراوانی ئاوی و وشکانی، لە زستاندا بای باکووری سارد و وشکە لە پەستان بەرزی ئاسیاوە بۆ زەریاکانی ناوچەی یەکسانی هەڵدەکات،  بەڵام لە وەرزی هاویندا وشکانی گەرم دەبێت و پەستانی نزمی وەرزی لەسەر باشووری ئاسیا دروست  دەبێت و هۆکارە بۆ جوڵەکردنی بای باشووری گەرم و شێدار لە زەریای هێمن و هندیەوە بۆ ناو کیشوەری ئاسای، وە لە هەموو ساڵێکدا دەبێتە هۆی بارینی بارانی بەخوڕی وەرزی، کە زیانێکی گەورە بە هەیرەک لە وڵاتانی هند و بەنگلادیش و چین و ناوچەکانی دەوەروبەری دەگەیەنێت.
  بای وەرزی لە ئەمریکای باکوور بە هێزێکی زۆر کەم هەڵدەکات، وە بای وەرزی زستانی باکوور لە پەستان بەرزی کەنەدیەوە هەڵدەکات بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە هاویندا بای باشووری شێدار لە کەنداوی مەکسیکەوە هەڵدەکات بۆ ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان.

بای ڕۆژانە

بەهۆی جیاوازی پلەی گەرمی و پەستانەوە لە نێوان شەو و ڕۆژدا هەڵدەکات، وەک:


شنەی دەریا و شنەی وشکانی

بەهۆی جیاوازی پەستان لە نێوان ئاو و وشکانیدا دروست دەبن، لە ڕۆژدا وشکانی زیاتر لە ئاو گەرم دەبێت، بەمەش پەستان لەسەر وشکانی نزم دەبێت و لەسەر ڕوبەرە ئاویەکان بەرز دەبێت، وە لە کاتی هەڵکردنی با لەسەر دەریاوە بۆ سەر وشکانی شنەی دەریا دروست دەبێت، بەڵام لە شەودا دابەش بوونی پەستان پێجچەوانە دەبێتەوە، چونکە وشکانی بە خێرایی سارد دەبێتەوە و شنەی وشکانی لەسەر وشکانیەوە بەرەو ڕووبەرە ئاویەکان هەڵدەکات، وە هێزی شنەی دەریا و وشکانی جیاوازە بەپێی جیاوازی پلەی گەرمی لە نێوان ئاو و شکانیدا، درێژ بونەوەی بەرز و نزمی کەنارەکان ئاراستەی بایەکان دەگۆرێت، وە خەلکی ناوچە کەناراویەکان خۆشحالن بە هەڵکردنی نەسیمی وشکانی، چونکە پلەی گەرمی ناوچەکە کەم دەکاتەوە و ئاو و هەواکەی خۆش دەکات.


شنەی جیا و شنەی دۆڵ

لە ئەندامی بونی جیاوازی پلەی گەرمی نیوان بەرزایی چیاکان و ناوچەک نزمەکانی دەوروبەریدا دروت دەبێت،  لە شەودا ڕووی (لێژایی) چیاکان سارد تر دەبن لە دۆڵەکان و شنەی چیا دروست دەبێت، کە بایەکی ساردە و بەرەو دۆڵەکان هەڵدەکات، وە لە ڕۆژدا پێچەوانە دەبێتەوە و شنەی دۆڵ دروست دەبێت، بەهۆی شنەی چیاوە کودەتای پلەی گەرمی ڕودەدات، کە دەبێتە هۆی ڕودانی (دروست بونی) شەختە لە وەرزی زستاندا و پلەی گەرمی هەوا نزم دەکاتەوە بۆ ژێر سفر(پلەی بەستن).


سەرچاوەکان



2333 بینین