مار له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

مار له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2020-12-25-23:37:00 - کۆدی بابەت: 863
مار له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

مار ترسێنه‌رتر و به‌سام ترین گیانله‌به‌رێكه‌ كه‌هه‌یه‌ ، مار سه‌د و په‌نجا جۆری هه‌یه‌ ، سی په‌راسووی هه‌یه‌ ، هیچ حه‌یوانێكی تریش نی یه‌ كوشنده‌تر بێ وه‌كو مار ، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر دانه‌كانی نه‌بوایه‌ هه‌موو منداڵێك ئه‌گرت و یاری پێئه‌كات ، مار سێ هێلكه‌ ئه‌كات ، هێلكه‌ی مار درێژكۆله‌و ڕه‌نگی جیاوازه‌ ، هه‌یه‌ لێڵه‌ ، هه‌یه‌ سپیه‌ ، هه‌یه‌ سه‌وزه‌ ، هه‌یه‌ ڕه‌شه‌ ، هه‌یه‌ نوخته‌ نوخته‌یه‌ ، مار تا هه‌زار ساڵ عومر ئه‌كات ، هه‌ر ساڵێ و نوخته‌یه‌كی بۆ پیدا ئه‌بێت به‌و نوختانه‌دا ئه‌زانیت چه‌ند ساڵه‌ ، هه‌ر ساڵ و كاژێك فڕی ئه‌دات ، له‌عومردا زۆر گه‌وره‌ بوو له‌له‌شدا بچوك ئه‌بێته‌وه‌ ، مار زمانی دوو فاقه‌ ، ناوی دانه‌كانی بۆشه‌ ، ژه‌هره‌كه‌ی تڵۆقه‌یه‌كه‌ له‌بن دانه‌كانیدایه‌ ، مار هه‌دوو چاوی وه‌كو مێخ داكوتراوه‌ به‌سه‌ریدا ، وه‌كو كوله‌ وایه‌ ، مار ئه‌گه‌ر چاوی ده‌رێنن چاوی دێته‌وه‌ ، مار ماست و شیریشی زۆر پێخۆشه‌ ، مار ئه‌گه‌ر خواردنی ده‌ست نه‌كه‌وت به‌ هه‌واو خۆڵ ئه‌ژی ، مار گۆشت ئه‌خوا به‌ڵام گۆشتی زینده‌وه‌ری زیندوو نه‌بێ نایخوا ، مار به‌تایبه‌تی ناچێته‌ سه‌ر ئاو بۆ ئاوخواردن به‌س ئه‌گه‌ر بۆنی ئاوی كرد خۆی ڕاناگرێت و ئه‌چێت و ده‌می تێئه‌نێت ئه‌وه‌نده‌ ئه‌خواته‌وه‌ هه‌تا پێ سه‌رخۆش ئه‌بێ وه‌ئیتر ناتوانێت بجوڵێت ، گه‌لێ جار ئه‌م زۆر ئاو خواردنه‌وه‌ ئه‌بێته‌ هۆی تۆپینی ، زۆر جوانیش ئاو ئه‌خواته‌وه‌ ، جۆره‌ مارێك هه‌یه‌ درێژیه‌كه‌ی هه‌ر بستێك وه‌یا تۆزێك زیاتر ئه‌بێت ، ئه‌م جۆره‌یان به‌ڵایه‌ ، له‌سه‌ر سه‌ریه‌وه‌ چه‌ند خه‌تێكی سپی هه‌یه‌ وه‌كو تاج وایه‌ بۆی ئه‌م جۆره‌یان به‌سه‌ر هه‌ر ئه‌رزێكا ڕۆیشت چی تێدا هه‌بێ له‌ گیاندار و بێ گیانی دارو ده‌وه‌ن ئه‌یسوتێنێ ، ئه‌م ماره‌ هه‌ركه‌س له‌دووریشه‌وه‌ چاوی پێ بكه‌وێت ئه‌مرێت ، جۆرێك مار هه‌یه‌ شاخ به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی ، جۆرێكی تر هه‌یه‌ تووكی هه‌یه‌ ، ئه‌مانه‌ ئه‌بن به‌ئه‌ژده‌ها ، جۆرێكی تر مار هه‌یه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئینساندا ئه‌كات ، گوڕی خۆی ئه‌به‌سێته‌وه‌ وه‌كو تیر خۆی ئه‌هاوێژێت بۆ ئینسانه‌كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ری بكه‌وێت وه‌كو تیر كونی ئه‌كات .

 


سەرچاوەکان

446 بینین