ڕێنمایی بۆ دوورکە‌وتنە‌وە‌ی هە‌رزە‌کاران لە‌ خراپ بە‌کارهێنانی مۆبایل

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-16:42:00 - کۆدی بابەت: 875
ڕێنمایی بۆ دوورکە‌وتنە‌وە‌ی هە‌رزە‌کاران لە‌ خراپ بە‌کارهێنانی مۆبایل

ناوه‌ڕۆك

ڕێنمایی بۆ خراپ بەكارنەهێنانی مۆبایل

بۆ دوور كە‌وتنە‌وە‌ی ھە‌رزە‌كاران لە‌ خراپ بە‌كارھێنانی مۆبایل دە‌كرێت بە‌ڕێزتان ڕێنمایی خۆیان و خێزانە‌كانیان بكە‌ن بە‌مجۆرە‌:

١-منداڵ نابێت مۆبایلیان بۆ بكڕدرێت.

٢-ھە‌تا بكرێت ھە‌رزە‌كاران مۆبایلیان نە‌بێت باشترە‌، خۆ ئە‌گە‌ر لە‌بە‌ر پێویستی بۆی دە‌ستە‌بە‌ر كرا، دە‌بێت ڕێنمایی و چاودێری بكرێن، تە‌نھا بۆكار و كاتی پێویست بە‌كاریبھێنن نە‌ك ھە‌میشە‌ بە‌دە‌ستیانە‌وە‌ بێت و كاتی پێ بكوژن و خۆیانی پێوە‌ سە‌رقاڵ بكە‌ن، دە‌بێت تێبگە‌یە‌نرێن كە‌ ئە‌م ئامێرە‌ بۆ پە‌یوە‌ندی دروست و كاری پێویست بە‌كاردێت.

٣-نابێت مۆبایل لە‌ ژووری نووستندا بە‌ كراوە‌یی دابنرێت، یان لە‌تە‌نیشت سە‌رە‌وە‌ دابنرێت بە‌ بیانوی بە‌ئاگاھێنانە‌وە‌ بۆ بە‌یانی ڕۆژی دوایی، چونكە‌ شە‌پۆلە‌ كارۆموگناتیسیە‌كانی مۆبایل مە‌ترسی زۆری ھە‌یە‌ بۆ سە‌ر تە‌ندروستی مرۆڤ بە‌تایبە‌تی منداڵان و ھە‌رزە‌كاران. 
دە‌بێت مۆبایل بكوژێتە‌وە‌ و بۆ مە‌بە‌ستی بە‌ ئاگابوونە‌وە‌ی كاتژمێری ئاسایی بە‌كاربێت كە‌ بە‌ پیل و پاتری تایبەت كاردە‌كات و بێ مە‌ترسیە‌.

٤-مۆبایل بە‌ گوێی چە‌پ قسە‌ی پێبكرێت باشترە‌ تا گوێی ڕاست.

٥-ئە‌و كە‌سانە‌ی چاویلكە‌ لە‌ چاو دە‌كە‌ن و چوارچێوە‌ی چاویلكە‌كانیان كانزاییە‌ باشتر وایە‌ لە‌كاتی قسە‌كردندا چاویلكە‌كانیان دابنێن چونكە‌ ئە‌و كانزایە‌ی چوارچێوە‌ی چاویلكە‌كە‌ شە‌پۆلە‌ كارۆموگناتیسیە‌كانی مۆبایلە‌كە‌ وە‌ردە‌گرێت و دە‌یداتە‌وە‌، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی چاو نزیكترین ئە‌ندامە‌ بە‌ چاویلكە‌كە‌ و ناسك و ھە‌ستارە‌ بۆیە‌ ئە‌م شە‌پۆلانە‌ بە‌رچاو دە‌كە‌ون و چاو كزتر دە‌كە‌ن.

٦-باشتر وایە‌ كاتێك زە‌نگی مۆبایل لێئە‌دات، لێبگە‌ڕێن سێ جار زە‌نگ لێبدات ئە‌وجا وە‌ڵام بدرێتە‌وە‌، چونكە‌ زۆرترین شە‌پۆلە‌ كارۆموگناتیسییە‌كان لە‌ زە‌نگە‌كانی سە‌رە‌تاوە‌ دە‌ردە‌چێت.

٧-ئە‌گە‌ر خێزان مۆبایلی بۆ كچ و كوڕە‌ ھە‌رزە‌كارە‌كە‌ی نە‌كڕیووە‌، پێویستە‌ ناوبە‌ناو بە‌ بێئاگای خۆی كە‌لوپە‌ل و جانتاكە‌ی بپشكنرێت، چونكە‌ ھە‌ندێ جار دە‌كە‌وێتە‌ ژێر كاریگە‌ری ھاوڕێ و كۆمە‌ڵێ ھاوڕێ و دووچاری لادانی دە‌كە‌ن.

٨-ھە‌وڵ بدرێت پە‌یوە‌ندی كۆمە‌ڵایە‌تی و سۆزداری ناو خێزان تۆكمە‌ بكرێت تا جگە‌رگۆشە‌كانیان دووچاری نامۆبوون نە‌بن و ناچار نە‌بن لە‌ڕێی پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنیە‌وە‌ ئە‌م بۆشاییە‌ پڕبكە‌نە‌وە‌.

٩-ئە‌و خە‌رجیە‌ی دابینی دە‌كە‌یت بۆ جگە‌رگۆشە‌كە‌ت لێپرسینە‌وە‌ت ھە‌بێت لە‌سە‌ری تاوە‌كو خۆی ڕانە‌ھێنێت لە‌سە‌ر كڕینی كارتی مۆبایل و زیادە‌ڕۆی تێدا بكات، چونكە‌ ئە‌گە‌ر ڕاھات لە‌سە‌ر ئە‌م ڕە‌فتارە‌ ئە‌وسا بە‌ھە‌ر شێوە‌یە‌ك بێت پە‌یدای دەكات.


سەرچاوەکان



2526 بینین