ئەو خەوانەی شەوان دەیبینیت و کەسایەتیت

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-27-23:21:00 - کۆدی بابەت: 895
ئەو خەوانەی شەوان دەیبینیت و کەسایەتیت

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و خە‌وانە‌ی شە‌وان دە‌یانبینیت و کەسایەتیت

پێشكە‌وتنە‌ زانستی و تە‌كنە‌لۆجیە‌كان یارمە‌تی زانایانی داوە‌ كە‌ توێژینە‌وە‌ لە‌سە‌ر چالاكی بە‌شە‌ جیاوازە‌كانی مێشك بكە‌ن لە‌كاتی خە‌وبینیندا بە‌ مە‌بە‌ستی زیاتر لە‌ خە‌وبینین.

خە‌ونە‌كان چی لە‌بارە‌ی كە‌سایە‌تیتە‌وە‌ دە‌ڵێن؟

ئە‌و كتێبانە‌ی لە‌بارە‌ی لێكدانە‌وە‌ی خە‌ونە‌كانە‌وە‌ نوسراون بە‌پێی وێنە‌كان و خە‌ونە‌كە‌ لێك دە‌دە‌نە‌وە‌، بە‌ڵام لە‌ ڕاستیدا ئە‌مە‌ ھیچ بنە‌مایە‌كی زانستی نییە‌. 
بە‌ڵام ئە‌مە‌ بە‌ واتای ئە‌وە‌ نایەت كە‌ خە‌ونە‌كان ھیچ واتایە‌كیان نییە‌.

  • کارکردن و خوێندن

زانایان ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كان كە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی پلە‌یە‌كی زۆر بە‌رزیان ھە‌یە‌ لە‌ بواری خوێندندا و بڕوانامە‌یە‌كی بە‌رزیان بە‌دە‌ست ھێناوە‌، زیاتر خە‌ون بە‌ كاركردن و بواری خوێندنە‌كە‌یانە‌وە‌ دە‌بینین.
بە‌ وتە‌ی زانایان ئێمە‌ زیاتر خە‌ون بە‌وشتانە‌وە‌ دە‌بینین كە‌ نیگە‌رانمان دە‌كات.

توانایی بۆ چارەسەری کێشە

لە‌ لایە‌كی ترە‌وە‌ ھە‌ندێك جۆری خە‌ون نیشانە‌یە‌كە‌ بۆ ھە‌بوونی بە‌ھرە‌ی سروشتی لە‌و كە‌سە‌دا، بۆ نومونە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی لە‌ كاتی خە‌وبینیندا ئاگایان لە‌ خۆیانە‌و وە‌ دە‌زانن كە‌ خە‌ون نییە‌، لە‌ خە‌ڵكی ئاسایی بە‌تواناترن لە‌ چارە‌سە‌ر كردنی كێشە‌كاندا.

  • توشبوون بە گۆشەگیری و توندڕەوی

گە‌ر كە‌سێك زۆر خە‌ون بە‌ خۆكوشتن و مردنە‌وە‌ ببینێت، ئە‌وا ئە‌گە‌ری زۆرە‌ ئە‌و كە‌سە‌ لە‌ ژیانیدا تووشی گۆشە‌گیری و توندڕە‌وی بووبێت.
پە‌یوە‌ندیە‌كی ڕاستە‌وخۆ بوونی ھە‌یە‌ لە‌ نێوان نە‌خۆشییە‌ دە‌روونیە‌كان و جۆری ئە‌و خە‌ونە‌ ھە‌ندێك نە‌خۆش دە‌یبینن. بۆ نمونە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی نە‌خۆشی شیزۆفرینیان ھە‌یە‌ باس لە‌ خە‌ونە‌كانیان دە‌كە‌ن بە‌ بە‌كارھێنانی ووشە‌ی كە‌م، لە‌ كاتێدا ئە‌و كە‌سانە‌ی نە‌خۆشی دوو ڕە‌گیان ھە‌یە‌ خە‌ونە‌كانی خۆیان زۆر بە‌ وردی و بە‌ دوورودرێژی باس دە‌كە‌ن.


سەرچاوەکان



993 بینین