توێژینە‌وە‌یە‌ک پە‌یوە‌ندی نێوان مۆبایل و نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ دە‌ردە‌خات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-27-23:58:00 - کۆدی بابەت: 902
توێژینە‌وە‌یە‌ک پە‌یوە‌ندی نێوان مۆبایل و نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ دە‌ردە‌خات

ناوه‌ڕۆك

توێژینە‌وە‌یە‌ك پە‌یوە‌ندی نێوان مۆبایل و نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ دە‌ردە‌خات

توێژینە‌وە‌یە‌كی ئە‌مریكی دە‌رخستووە‌، پە‌یوە‌ندی ڕاستە‌وخۆ ھە‌یە‌ لە‌ نێوان ئامێرە‌كانی پە‌یوە‌ندی و نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌.
توێژە‌ران چە‌ند مشكێكی نێرینە‌یان ڕوبە‌ڕووی ئە‌و شە‌پۆلانە‌ كردۆتە‌وە‌ كە‌ لە‌ مۆبایلە‌وە‌ دە‌‌ردە‌چێت، دوای ئە‌وە‌ دوو جۆر وە‌رە‌م لە‌و مشكانە‌ بە‌دە‌ركە‌وتن، لە‌ مێشك و دڵ، بە‌ڵام ئە‌و مشكانە‌ی ڕوبە‌ڕووی ئە‌و شە‌پۆلانە‌ نە‌‌كراونە‌تە‌وە‌ ھیچ وە‌‌رە‌مێكیان لێ دروستنە‌بووە‌.
ئە‌و تاقیكردنە‌وە‌یە‌ لە‌سە‌ر ٢٥٠٠ مشكی نێرینە‌ بۆ ماوە‌ی ٢ ساڵ ئە‌نجامدراوە‌.
توێژە‌ران لە‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژە‌یان بۆ ئە‌وە‌ كردووە‌، بە‌ھۆی زۆری بە‌كارھێنانی ئامێرە‌كانی پە‌یوە‌ندیە‌وە‌ زیادبوونێكی كە‌م لە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ تۆمار كراوە‌، ئە‌وە‌ش بە‌ھۆی شە‌پۆلە‌كانی مۆبایلە‌وە‌.
پێشبینی ئە‌وە‌ش دە‌كرێت ئە‌م توێژینە‌وە‌یە‌، قوڵترین و وردترین توێژینە‌وە‌ بێت كە‌ پە‌یوە‌ندی نێوان مۆبایل و نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ی دە‌‌رخستووە‌.


سەرچاوەکان



1726 بینین