زیانە‌کانی سە‌یرکردنی شاشە‌ی مۆبایل پێش نووستن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-00:03:00 - کۆدی بابەت: 903
زیانە‌کانی سە‌یرکردنی شاشە‌ی مۆبایل پێش نووستن

ناوه‌ڕۆك

زیانە‌كانی سە‌یركردنی شاشە‌ی مۆبایل پێش نوستن

كاتێك كە‌سێك كاتی خە‌وی دێت و دە‌چێتە‌ سە‌ر جێگا مۆخ یاخود مێشك دە‌ست بە‌ بە‌رھە‌مھێنانی ماددە‌ی میلاتۆنین دە‌كات كە‌ بە‌رپرسە‌ لە‌ ئامادە‌كردنی مێشك بۆ خە‌و، بە‌ڵام كە‌می ئە‌م ماددە‌یە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی ئە‌و كە‌سە‌ لە‌خە‌ودا ئارە‌قێكی زۆر و بێزاركە‌ر بكاتە‌وە‌ ئە‌مە‌ش بە‌ھۆی سە‌یركردنی مۆبایل یان شاشە‌ی كۆمپیوتە‌ر و تە‌لە‌فزیۆن پێش نوستن.
توێژینە‌وە‌یە‌كی زانستی نوێ كە‌ ئە‌نجامە‌كە‌ی لە‌ گۆڤاری «بلوس وان» بڵاوكراوە‌تە‌وە‌ دە‌ڵێت «ڕوناكی شین نێو شاشە‌كان دە‌بێتە‌ ھۆی دروستبوونی كە‌می ماددە‌ی میلاتۆنین كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ھێور كردنە‌وە‌ی مۆخ و ئامادە‌كردنی بۆ خە‌و بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ئارە‌قكردنە‌وە‌ و ھە‌ست كردن بە‌ نائارامی لە‌ خە‌ودا.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌سە‌ر ٦٣٥ كە‌سی نزیك تە‌مە‌ن ٣٠ ساڵ ئە‌نجامدراوە‌، بە‌پێی ئە‌نجامی تاقیكردنە‌وە‌كە‌ ١٣٦ كە‌سیان دە‌ناڵێنن بە‌دە‌ست كێشە‌ی ئارە‌ق كردنە‌وە‌ لە‌كاتی خە‌ودا بە‌ھۆی زۆر سە‌یركردنی شاشە‌كانی مۆبایل یاخود لاپتۆپ و ئایپاد و تە‌لە‌فزیۆن پێش نوستن.
لێكۆڵینە‌وە‌كە‌ دە‌ریخستوە‌ سە‌یركردنی شاشە‌كان پێش نوستن بۆ ماوە‌ی تە‌نھا یە‌ك خولە‌ك دە‌بێتە‌ ھۆی نائارامی و ئارە‌قكردنە‌وە‌یە‌كی زۆر بە‌درێژایی خە‌وی شە‌وت.


سەرچاوەکان



1767 بینین