ئاسیم

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-28-00:46:00 - کۆدی بابەت: 910
ئاسیم

ناوه‌ڕۆك

ئاسیم

ئاسیم حاڵەتێکە لە نەخۆشی کە بریتیە لەوەی بەشێوەی ناگەهەن سیەکان بەهۆی ماددە وزەبەخشەکان یاخود ماددەی بەهێز بەخش باریک دەبنەوە و تەسک دەبن ئەم تەسک بونەوەیەش لەوانەیە بەهۆی کرانەوە و داخرانەوەی بەهۆی ماددە و زەبەخشەکان  ، یاخود بەهۆی گۆڕانی ئاوو هەوا وە دووچاری چڵکنی و هەڵ گرتنی ئیلتیهاب بێت سەرمابوون و قوڕگ ئێشە زۆر کاری گەرە لەسەر ئەم نەخۆشیە. هەروەها تەمرینی وەرزشی زۆر سەخت ، هەڵ چونەدەرونیەکان وەهۆکاری شاراوەشی هەیە یۆ تووش بوون بەم نەخۆشییە.
یەک لەسەد تا سێ لە سەدی خەڵک کیرۆدەی ئەم نەخۆشیەن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش (ئاسیم) زۆر لەلای گەنجەکان دەبینرێت ، بەشێوەیەک کە نیوەی تووش بوان بریتین لەوانەی کە تەمەنیان لە ژێر (١٠) ساڵیەوە نیشانەکانی :دروست بوونی لەناکاوی (ویزینگ) سیخە سیخ و نەفەس تەزگ بوون ، فشار و گیرانی سنگ کۆکەی ووشک و یان کۆکەی تازە ، لە هەندێ حاڵەتدا ئێشانی قەفەسەی سنگ کە ئەم ئێشە بە ه ناسەدان زیاتر دەبێت . ئەوانەی کە ماددەی وزەبەخش بەکاردەهێنن پێویستە ئەگەر تووشی حەساسیەت بوون بچنە لای پزیشک بۆ ئەوەی ماددەی یاخود دەرمانی دژە حەساسیەتیان  لێ بدرێت.

بۆ چارەسەری هێرشی سەختی ئەم نەخۆشییە پێویستە دەرمانی گوشاد کەرەوەی بۆریەکان بەکاربهێنرێن وەک:

دەرمانی گوشادکەرەوەی بۆرییەکان

ئەسپری سالبوتامول . کە ئەگەر ئەمە چەرەسەری نەخۆشیە کەی نەکرد پێویستە دەرزی لێبدرێت بۆ ئەوەی نەخنکێت ئەو دەرزیەش دەبێت ماددەی کۆرتۆنی تێدا بێت وەک (ئەسیری بلوکمتازون) بۆ ئەوەی لە ئیلتیهابی مەجاری هەوا ڕێگری بکات .

ساڵانێکی دوور و درێژە کە لە دەرمانی (تیۆفیلین) سوود وەردەگرێت بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە بە تایبەتی لە شەواندا بەڵام بەکارهێنانیشی دەبێتە هۆی  تەسەموم کردن ئەوانەی کە دووچاری (ئاسیم) ی سەخت بونەتەوە و بە وەرزش کردن خراپ تردەبن پێویستە لەم دەرمانە تاڕادەیەک تازانە کەڵک وەربگرن ، ئەوانەیش وەک: ئەسپری کرومولین . نەخۆشانی موبتەلا بەم نەخۆشییە نابێ جگەرە بکێشن و دەبێت لەو شوێنانەی کە هەوایەن ئالودەیە دوور بەکەنەوە ، لە گەرمی و بەرزی دەرەجەی حەرارەت ، لە شووێنی شێدار دوور بکەونەوە .

بۆ دەرمان پێویستە ئەم خاڵانە ڕەچاوبکرێت

 ١. دەبێت لە حاڵەتەکانی ڕوودانی تەنگە نەفەسی دا نەخۆش دانیشێنریت(هەرگیز نەخۆش پاڵ نەخەن).

 ٢. نەخۆش دڵخۆشی بدرێت و دڵنیابکرێتەوە کە هیچ زیە چوونکە هەڵ چونەکان نەخۆش خراپ تر لێ دەکات.

 ٣. نەخۆش پێویستە لە شوێنی ئارام دا بێت واتە دوور لە دەنگەدەنگ و فشارە دەرونییەکان.

 ٤. درەمانەکانی نەخۆشیەکە کە دەبێت بەردەوام لەگەڵ نەخۆشەکەدا بێت بدرێتە نەخۆش.


سەرچاوەکان



1260 بینین