مۆبایل پە‌ستانی خوێن بە‌رزدە‌کاتە‌وە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-30-00:39:00 - کۆدی بابەت: 966
مۆبایل پە‌ستانی خوێن بە‌رزدە‌کاتە‌وە

ناوه‌ڕۆك

مۆبایل پە‌ستانی خوێن بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌

توێژینە‌وە‌یە‌كی تە‌ندروستی كە‌ پزیشكانی نە‌خۆشخانە‌ی گۆلیلمۆ دا ستالیستۆ لە‌ ئیتاڵیا ئە‌نجامیانداوە‌، دە‌ریخستوە‌ قسە‌كردن بە‌ مۆبایل دە‌بێتە‌وە‌ ھۆی زیادبوونی زۆری پە‌ستانی خوێن، توێژینە‌وە‌كە‌ گووتی: ئە‌م كارە‌ پە‌ستانی خوێنی لە‌ ١٢١ لە‌سە‌ر ٧٧ بۆ ١٢٩ لە‌سە‌ر ٨٢ بە‌رزكردووە‌تە‌وە‌.
وێڕای ئە‌و ئە‌نجامانە‌ی تیمە‌كە‌ پێی گە‌یشتووە‌، دە‌ركە‌وت بە‌رزبوونە‌وە‌ی فشاری خوێنە‌كە‌ لای ئە‌و كە‌سانە‌ی ڕاھاتوون لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ی بۆ ماوە‌ی زۆر بە‌ مۆبایل كاربكە‌ن، ئاسایی بوون لە‌ بە‌كارھێنانی مۆبایلدا و كێشە‌یان بۆ دروست نە‌بووە‌.
زاناكان وتیان لە‌كاتی پێوانە‌كردنی فشاری خوێندا پێویستە‌ مرۆڤ خۆی لە‌ بە‌كارھێانانی مۆبایل بە‌دوور بگرێت .
ھۆكارە‌كە‌ی ئە‌وە‌یە‌ دوای سە‌رنجیاندا كە‌ شە‌پۆلە‌كانی دە‌رچوو لە‌ ئامێرە‌كانی پێوانە‌كردنی پە‌ستانی خوێنە‌وە‌ كاریگە‌ری زۆری كە‌سە‌ر پە‌ستان پێوە‌كە‌ دە‌بێت وخوێندنە‌وە‌ی وردە‌كارییە‌كانی دە‌رناچێت.


سەرچاوەکان



1023 بینین