جگەرە کێشەکان زوو تووشی سیل دەبن

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-30-01:23:00 - کۆدی بابەت: 968
جگەرە کێشەکان زوو تووشی سیل دەبن

ناوه‌ڕۆك

جگە‌رە‌كێشە‌كان زۆرتر تووشی سیل دە‌بن 

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ لە‌ بە‌ریتانیاوە‌ دە‌ڵێ ئە‌وانە‌ی جگە‌رە‌كێشن زۆرتر تووشی سیل دە‌بن، ئە‌ویش چونكە‌ جگە‌رە‌كێشان دە‌بێتە‌ ھۆی لاواز كردنی توانای خانە‌كانی بە‌رگری لە‌شیان لە‌ شە‌ڕە‌كە‌یاندا دژی بە‌كتریای سیل.
وە‌ك توێژە‌رانی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی كامبریجی بە‌ریتانی باسیان كردووە‌، جۆرێكی خانە‌كانی بە‌رگری كە‌ بە‌ «قپگری گە‌ورە‌» ناسراون، ھاوشێوە‌ی گسكی كارە‌بایی دە‌بنە‌ ھۆی قوتدانی خانە‌ زیانبە‌خشە‌كان و لە‌نێویاندا بە‌كترایای سیل، بە‌ڵام جگە‌رە‌كێشان توانایی ئە‌و قپگرە‌ گە‌ورانە‌ كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ و وایان لێدێت وە‌ك پێویست توانایی قوتدان و لە‌نێوبردنی بە‌كتریاكانیان نامێنێ، ئە‌وە‌ش ئازادییە‌كی زیاتر بە‌ بە‌كتریاكان دە‌بە‌خشێ تواناكانیان بە‌كاربھێنن بۆ نە‌خۆشخستنی كە‌سەكە‌.
ھە‌واڵە‌ خۆشە‌كە‌ ئە‌وە‌یە‌ توێژە‌رە‌كان بۆیان دە‌ركە‌وت ئە‌وانە‌ی واز لە‌ جگە‌رە‌كێشان دە‌ھێنن، ئە‌و خانە‌ بە‌رگرییە‌ خراپبوانە‌یان لە‌نێو دە‌چن و قە‌پگری گە‌ورە‌ی تە‌ندروست و كارا جێگە‌یان دە‌گرنە‌وە‌ و بە‌و شێوە‌یە‌ بە‌رگریی كە‌سێك كە‌ واز لە‌ جگە‌رە‌كێشان دە‌ھێنێت، بە‌ھێز دە‌بێتە‌وە‌ و ڕێگری لە‌ تووشبوون بە‌ سیل دە‌كات.


سەرچاوەکان



2026 بینین