مەترسیەکی نوێی جگەرە کێشان

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-30-01:29:00 - کۆدی بابەت: 969
مەترسیەکی نوێی جگەرە کێشان

ناوه‌ڕۆك

مە‌ترسییە‌كی نوێ جگە‌رە‌ كێشان ئاشكرا دە‌بێت

زانایان لە‌ قوتابخانە‌ی پزیشكی ھارفارد، مە‌ترسییە‌كی گە‌ورە‌یی جگە‌رە‌ كێشان ئاشكرادە‌كە‌ن و ھۆشداری دە‌دە‌نە‌ ھاوڵاتییان لە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی جگە‌رە‌كێشان، چونكە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی سستبونی گە‌شە‌ی خانە‌كان.
بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی زانایانی بواری بۆماوە‌یی، كە‌ لە‌سە‌ر كۆمە‌ڵە‌ی میسیل (CH٣) لە‌ ترشی ناوكی ١٦ ھە‌زار كە‌س ئە‌‌نجامدرابوو دە‌ركە‌وتووە‌، جگە‌رە‌كێشان دە‌بێتە‌ ھۆی گۆڕانكارییە‌كی گە‌ورە‌ لە‌ چالاكی كرۆمۆسۆمە‌كان لە‌ ماوە‌ییە‌كی درێژدا و گە‌شە‌ی خانە‌كان لاواز دە‌كات.
زانایان توێژینە‌وە‌كە‌یان لە‌سە‌ر كۆمە‌ڵێك كە‌سی جگە‌رە‌كێش ئە‌نجامداو شیكاریان بۆ خوێنیان كرد، تێیدا دە‌ركە‌وت گۆڕانكاری لە‌ كۆمە‌ڵە‌ی میسیل (CH٣) لە‌ ترشی ناوكی ڕوویداوە‌ و كاریگە‌ری نە‌رێنی كردۆتە‌ سەر ٧ ھە‌زار كرۆمۆسۆم بە‌مە‌ش مەترسی تووشبون بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و جۆرە‌كانی شێرپە‌نجە‌ دروست دە‌بێت.
زانایان دە‌ڵێن، ئە‌و كە‌سانە‌ی لە‌ ساڵانی ڕابردوودا جگە‌رە‌كێش بوون، دوای ١٠ ساڵ زیاتر مە‌ترسی توشبونیان بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ دە‌بێت.


سەرچاوەکان



2188 بینین