وازهێنان لە جگەرە کێشان مەترسی شێرپەنجەی پرۆستات کەم دەکاتەوە

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-30-01:37:00 - کۆدی بابەت: 970
وازهێنان لە جگەرە کێشان مەترسی شێرپەنجەی پرۆستات کەم دەکاتەوە

ناوه‌ڕۆك

واز ھێانان لە‌ جگە‌رە‌ كێشان مە‌ترسی شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ 

پزیشكانی زانكۆی ماریلاند لە‌ ئە‌مریكا ڕایدە‌گە‌یە‌نن واز ھێنان لە‌ جگە‌رە‌ كێشان مە‌ترسی مردن بە‌ شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
زانكۆی ماریلاند بە‌ پشت بە‌ستن بە‌ ئامارە‌كانی جگە‌رە‌كێشان لە‌ ھە‌ریە‌ك لە‌ ویلایە‌تە‌كانی كالیفۆرنیا، كێنتاكی و ماریلاند، ئاشكرای دە‌كات مردن بە‌ ھۆی شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات لە‌ نێوان ساڵانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠١٠ لە‌نێو  ئە‌و پیاوانە‌ی وازیان لە‌ جگە‌رە‌كێشان ھێناوە‌ بە‌ ڕێژە‌یە‌كی بە‌رچاو كە‌میكردووە‌.
پزیشكە‌ ئە‌‌مریكیە‌كان دە‌ڵێن لە‌ ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كانیاندا دە‌ركە‌وتووە‌ لە‌ ویلایە‌تی كێنتاكی جگە‌رە‌كێشان بە‌ڕێژە‌ی ٣٪‏ كە‌میكردووە‌، ئە‌مە‌ش بوە‌تە‌ ھۆی كە‌مبوونە‌وە‌ی نزیكە‌ی ٤٪‏ی ڕێژە‌ی مردن بە‌ شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات.
جگە‌رە‌كێشان یە‌كێكە‌ لە‌ ھۆكارە‌ سە‌رە‌كییە‌كانی تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌، بۆیە‌ پزیشكان داوا دە‌كە‌ن پیاوان لە‌ جگە‌رە‌كێشان دووربكە‌ونە‌وە‌ و زیاتر ئاگایان لە‌ تە‌ندروستیان بێت.


سەرچاوەکان



1416 بینین