جیاوازی نێوان زاراوەی یاسا و زاراوەکانی تری یاسایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-30-12:16:00 - کۆدی بابەت: 978
جیاوازی نێوان زاراوەی یاسا و زاراوەکانی تری یاسایی

ناوه‌ڕۆك

جیاوازی نێوان زاراوەی یاسا و زاراوەکانی تری یاسایی

لە زمانی یاسا کۆمەڵێک کۆمەڵێک دەستەواژە هەن کە بۆ هەندێک شێوازی یاسا دادەنرێت یان فەرمانڕەوایەتی لایەنێک لە لایەنەکانی چالاکی ژیانی کۆمەڵایەتی دەکەن، وەکو شەریعەت و یاسای دەستکرد و لقەکانی یاسا و کۆمەڵەی یاسایی و سیستەمی یاسایی، و لەبەرئەوە بە بەشمان زانی جیاوازی لە نێوان یاسا بەواتا گشتییەکەی بەپێی ئەو پێناسە وردەی کە کردمان لە نێوان واتای ئەو دەستەواژانە بکەین، دوای ئەوە کە بۆمان دەرکەوت کە لە رووی واتا جیاوازی لەنێوان یاسا بە واتا گشتییەکەی و نێوان یاسادانان هەیە: 


شەریعەت

شەریعەت بەو شێوەیە پێناسە دەکرێت کە‌ بریتیە لە کۆمەڵە ڕێسایەک تیۆرێکی یاسای باو لە دەوڵەتێکی دیاریکراو یان لە کۆمەڵگەیەک کە چەندین دەوڵەت لە خۆ دەگرێت و چەند پەیوەندیەکی هاوبەش و بۆچونی هاوشێوە کۆیان دەکاتەوە یان بە دەربڕینێکی تر و ووردتر بریتیە لە: کۆمەڵە ڕێسایەکی دانراو-تشریعی- و ڕێسایەکی یاسای دانەنراو و چەند تیۆر و بنەمای یاسایی گشتی لە کۆمەڵگەیەکی هاوچەشن و پەیوەست بە یەکتری و یەکسانە تەنها یەک دەوڵەت بێت یان چەند دەوڵەتێک لە خۆبگرێت: و لە ڕاستیدا شەریعەت واتا گشت ئەو ڕەگەزانەی کە بەشداری دەکەن لە ئامادەکردنی یاسادانانی دەستکرد لە کۆمەڵگەیەک، لەبەرئەوە بە بنچینەی یاساکانی دەستکرد و سەرچاوەی بڕیارەکان دادەنرێت بۆ نمونە وەکو شەریعەتی ڕۆمانی و ئیسلامی و ئینگلیزی و ئەڵمانی و سۆڤیەتی. ئەگەر شەریعەتەکان لە هەندێ تایبەتمەندی یان لە زۆربەیان هاوشێوە بوون دەکرێت وەکو کۆمەڵەیەک پێیان بگوترێت شەریعەت. 
بۆ نمونە دەگوترێت: شەریعەتی ئینجلوسکسونیە و شەریعەتی لاتینی و شەریعەتی جرمانی و شەریعەتی بەلشفیە. هەریەک لەو شەریعەتانە فەرمانڕەوایەتی چەندین دەوڵەت دەکات بەڵام شەریعەتەکان لە زۆربەی تایبەتمەندیەکانیان هاوشێوەی یەکترن و دیارترین ئەو شەریعەتانەی کە فەرمانڕەوای جیهانی ئەڕۆمان دەکەن و بڕیاری یاسای زۆربەی وڵاتە جیاجیاکانیان ڵێ وەردەگیڕێت بریتین لە: 

١-شەریعەتی ئیسلامی: چەند بڕیارێکی جیاواز بەپێی جیاوازی ناوچەکان ئەو یاسا دەستکردانەی کە لە کۆمەڵگەی لە کۆمەڵگەی ئیسلامی دەردەچن دەوڵەمەند دەکات.
٢-شەریعەتی لاتینی: کە فەرمانڕەوایەتی زۆر وڵاتی لاتینی و دەوڵەتانی ئەمریکای باشور دەکات و کاریگەری 
لەسەر دەوڵەتانی تریش هەیە کە بەوە جیادەکرێتەوە کە لە بنەڕەتدا ڕۆمانیهو پشت بە یاسای نووسراو دەبەستێت.
٣-شەریعەتی ئینجلوسکسونیە: کە کۆمەڵگەی ئینجلوسکسونی دەگرێتەوە وەکو بەریتانیا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا و کاریگەری لەسەر ساساکانی نەتەوەکانی تر هەیە پێشتر لە ژێر باڵی داگیرکەری دانراوە و ئەو شەریعتە بەوە جیادەکرێتەوە کە کاریگەری لەسەر یاسای ڕۆمانی لاوازە و لە دروست بوون و گەشەکردن پشت بە داب و نەریت و پێشینەکانی دادگای دەبەستێت.
٤-شەریعەتی جرمانی: کە ئەڵمانیا و وڵاتانی تری جرمانی دەگرێتەوە وەکو نەمسا و بەوە جیادەکرێتەوە کە ئارەزووی ماددی بەسەریدا زاڵە و ڕێز لە تیۆرەکانی جرمانی دەگرێت. هەرچەندە کاریگەری ئەو شەریعەتە لەسەر یاسای ڕۆمانی کەمترە لە کاریگەری ئەو یاسایە لەسەر شەریعەتی لاتینی بەڵام کاریگەری لەسەر شەریعەتی ئینجلوسکسونیە زیاترە.
٥-شەریعەتی بلشیفیە:کە فەرمانڕەوایەتی یەکێتی کۆمارەکانی سۆڤیەتی و دەوڵەتانی تر دەکات کە بە بیروباوەڕی شیوعی کار دەکات و سیستەمی هاوبەشی فەرمانڕەوایەتی دەکات و بە گیانی ماددی و کۆمەڵێک تایبەتمەندی لە شەریعەتەکانی تر جیادەکرێتەوە.


سەرچاوەکان



2576 بینین