واتای یاسا لە ڕووی زاراوەیی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-30-14:10:00 - کۆدی بابەت: 988
واتای یاسا لە ڕووی زاراوەیی

ناوه‌ڕۆك

واتای یاسا لە ڕووی زاراوەیی

ئەگەر چی زاراوەی یاسا لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە لە کۆمەڵگای ئێمە هاتووەتە ناو پەیوەندییە یاساییەکان و هەر لەو کاتی بەکارهێنانی فراوان بووە، بەڵام تەنها بەیەک واتا بەکار نەهاتووە بەڵکو لە ڕووی زاراوەی بە دوو واتا بەکارهاتووە، یەکەم تایبەتە یان تەسکە دووەم گشتیە یان فراوانە

یاسا بەواتای تایبەتی

واتا کۆمەڵە ڕێسایەکی یاسای کە دەسەڵاتی تایبەت بە یاسادانان لە دەوڵەتێک دایدەنێت بۆ ڕێکخستنی کارێکی دیارکراو، و بە پێی ئەو واتایە دەگوترێت: یاسای لابردنی خاوەندارێتی و یاسای هاتوچۆ و یاسای باجی داهات، و یاسا بەو واتایە هەو واتایە لەگەڵ یاسادانان کە بریتیە لەو یاسایەی نوسراوەتەوە و لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانان دادەندرێت.

یاسا بە واتای گشتی

کۆمەڵە ڕێسایەکی یاساییە کە لە کۆمەڵگەیەک ڕەچاو دەکرێت و بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان لەو کۆمەڵگەیە دانراوە کە پێویستە لەسەر خەڵکی ملکەچی بن ئەگەر نا دووچاری سزای ماددی دەبنەوە کە لەلایەن دەسەڵاتی گشتی دەسەپێندرێت، و یاسا بەو واتایە بریتیە لە کۆمەڵە بڕیارێکی یاسای پێویست کە لەلایەن دەسەڵاتی تایبەتمەند دانراوە یان لە سەرچاوەکانی تری جگە لە یاسادانان وەرگیراوە.
زاراوەی یاسا بەواتای گشتی بەواتای چەندیتگن چەمک
بەکار دەهێنرێت دیارترینیان ئەو چوار چەوکەیە:
یەکەم: مەبەست لە یاسا تیۆر و ڕێسا گشتیەکان و یاسادانانەکانە بەبێ وابەستەکردن بە کات و شوێن، کەواتە لەو کاتە مەبەست لە زاراوەی یاسا زانستی یاسایە.
دووەم: بەواتای کۆمەڵە ڕێسایەکی یاسایی پێویست بەکاردێت کە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە دەوڵەتێک دانراوون، لەو کاتە هاوواتایە لەگەڵ زاراوەی شەریعەت، بۆ نمونە دەگوترێت یاسایی فەرەنسی یان یاسایی عیراقی یان ئەڵمانی.
سێیەم: واتا کۆمەڵە ڕێسایەکی یاسای کە لقێک لە لقەکانی یاسا لە دەوڵەتێک ڕێکی دەخات بەجۆرێک کە دەگوترێت: یاسای شارستانی عیراقی یان یاسای بازرگانی فەرەنسی یان یاسای تاوانی ئیتاڵی.
چوارەم: مەبەست لەو زاراوەیە لقێکە لە لقەکانی ڕۆشنبیری یاسایی کە نەبەستراوەتەوە بە دەوڵەتێک، کە دەگوترێت یاسای نێودەوڵەتی گشتی. 
لەوەی پێشتر دەردەکەوێت، کە یاسا بەواتای تایبەتی هەوواتایە لەگەڵ یاسادانان -تشریع- کە بریتیە لە یاسای نووسراو و دانراو کە جۆرێکە لە جۆرەکانی ناوەڕۆکی یاسا واتا یاسا بە واتا گشتییەکەی، چونکە یاسادانان یەکێکە لە شەش سەرچاوەکانی یاسا بەواتای گشتی و شێوازێکە لە شەش شێوازەکە

شەش شێوازەكە

بریتین لە:

  • داب ونەریت
  • ئاین
  • فیقهـ
  • دادگا
  • بنەماکانی دادپەروەری
  • یاسادانان

و شایەنی باسە ئەگەر وشەی یاسا ئامڕازی ناساندنی پێوە بێت بە زۆری مەبەست پێی واتای گشتی یاسایە چونکە یەک سەر بیرت بۆلا یاسادانان دەچێت کە لەو کاتەی ئێستامان زۆر گرنگە و زۆربەی ڕێساکانی یاسا بەو شێوازە دەرچوونە.
لەبەر ئەوەی لە زمانی ئێمە ووشەی یاسا دوو واتای هەیە، بۆیە پێویستە جیاوازی لەنێوان هەردوو یاساکە بکەین بۆ ئەوەی تێکەڵ بە یەکتری نەبن و واتای واتای مەبەستدار لە ووشەکە دیار بێت، و ئەو جۆرە تێکەڵ بوونە لە زمانی بێگانە نییە چونکە دەستەواژەیەکی تایبەت بۆ هەر یەکێک لە واتاکان دانراوە بەجۆرێک کە یاسا بە واتای گشتی لە زمانی فەرەنسی تەنیا پێی دەگوترێت( Droit ) و لە زمانی ئنگلیزی (Law) و لە زمانی ئەڵمانی(Recht) و یاسا بە واتای تایبەتی لە زمانی فەرەنسی پێی دەگوترێت (Loi)وە لە زمانی ئەڵمانی(GF: setz) و لە زمانی ئینگلیزی(Actof parliment)، هەروەها تێبینی دەکرێت کە وشەی(Law) لە زمانی ئینگلیزی بە یەکەوە بۆ هەردوو واتای گشتی و تایبەتی یاسا بەکاردەهێنرێت.


سەرچاوەکان



3725 بینین