ئەرتیما ئەنفکسیۆزوم

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-31-15:19:00 - کۆدی بابەت: 996
ئەرتیما ئەنفکسیۆزوم

ناوه‌ڕۆك

ئەرتیما ئەنفکسیۆزوم

ئەرتیمائەنفکسیۆزوم کە بەنەخۆشی پێنجەمیشمەشمورە نەخۆشیەکی تاڕادەیەک کەمە واتە سووکە وە ڤایرۆسی ئەم نەخۆشیە زۆر جار لەبەهار تووشی منداڵان دەبێت کە لە سەروی دوو ساڵەوەن.

دیارترین نیشانەی ئەم نەخۆشیە

  • سووربوونەوەی هەردوو ڕومەتە.
  • لەدوای(٤ تا ١٤) ڕۆژ کە لەماوەی هەڵ هاتنی ڤایرۆسەکە بەسەرچوو ئەم نیشانانە دەردەکەون:
  • ڕوومەتەکانی ڕەنگی سوری ڕۆشنیان لێ دەنیشێت.
  • تادەبێت نەخۆش تای لێ دێت.
  • لەدوای یەک تا چوار ڕۆژ لەم نیشانانە پەڵەی سوور لەسەر دەست و پێ و هەندێ جاریش لاشە دروست دەبن وە لەوانەیە بە چوونە ناو حەمامی گەرم زیاتر ببن لە دوای(٧ تا ١٠) ڕۆژ لەناودەچێت.
  • جار جار ئازارێکی توندی دەبێت.

لەو کاتانەی کە منداڵ تووشی (تالاسیما) یە ئەم نەخۆشیە دەتوانێت ببێتە نەخۆشیەکی ترسناک و ئەو دایکانەی لە کاتی حامیلەی دان تووش بوونیان دەبێتە هۆی ناتەواوی لە کۆرپەلەدا بۆ دەرمان کردنی ئەم نەخۆشیە پێویستە دژە تا واتە(ئەستامینۆفن) لەگەڵ شلەمەنی زۆر بدرێتە منداڵەکە . پاش دەرکەوتنی پەڵە سوورەکان لەسەر پێست گوێزرانەوەی بۆ کەسی ساغ مەترسی زۆر لێ ناکرێت. بەم حاڵەوە باشتر وایە کاتێک ئەم حامیلە دووری بگرێت . ئەم پەڵە سوورانەش بۆی هەیە یان لەگەڵ تا لێ هاتن یان بە چوونەبەر تیشکی خۆر دووبارە دەربکەونەوە وە دووبارە تووش بوونەوە بەم نەخۆشیە لەلایەن کەسانێک کە یەک جار تووش بوون دوورە.


سەرچاوەکان



841 بینین