زیانە‌کانی نێرگە‌لە‌ بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-02-22:57:00 - کۆدی بابەت: 1051
زیانە‌کانی نێرگە‌لە‌ بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ

ناوه‌ڕۆك

زیانە‌كانی نێرگە‌لە‌ بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ

توێژینە‌وە‌ زانستییە‌كان ئە‌و بۆچونە‌ ڕە‌تدە‌كە‌نە‌وە‌ كە‌ نێرگە‌لە‌ زیانی كە‌مترە‌ بۆ تە‌ندروستی بە‌ بە‌راورد بە‌ جگە‌رە‌ و ئاماژە‌ بۆ ئە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ لە‌ چە‌ندین ڕووە‌وە كێشانی نێرگە‌لە‌ لە‌ جگە‌رە‌كێشان مە‌ترسیدار ترە‌ بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌كان و وتە‌ی پسپۆران، نێرگە‌لە‌ كێشان ئە‌م زیانە‌ مە‌ترسیدارانە‌ی بۆ تە‌ندروستی ھە‌یە‌:

١- نێرگە‌لە‌ زیانێكی زۆر بە‌ سییە‌كان دە‌گە‌یە‌نێت، چونكە‌ ڕێژە‌یە‌كی زیاتر یە‌كە‌م ئۆكسیدی كاربۆن دە‌خاتە‌ لە‌شە‌وە‌.

٢- نێرگە‌لە‌ش ھاوشێوە‌ی جگە‌رە‌ بە‌وپێیە‌ی لە‌ تووتن پێكھاتوە‌، ڕێژە‌یە‌كی زۆر قە‌ترانی تیادایە‌ كە‌ ھۆكارە‌ بۆ توشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌.

٣-گلیسرینی بە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر تیادایە‌ كە‌ ماددە‌یە‌كی پارێزە‌رە‌ و زیان بە‌ تە‌ندروستی دە‌گە‌یە‌نێت و دووریش نییە‌ تووشی شێرپە‌نجە‌ت بكات.

٤- دووكە‌ڵی نێرگە‌لە‌ كۆمە‌ڵێك پێكھاتە‌ی شێرپە‌نجاوی لە‌خۆدە‌گرێت، لە‌وانە‌ بە‌نزۆبێرین و زرنیخ و نیكڵ و كۆباڵت و و قوڕقوشم و كرۆم و بیریلیۆم.

٥- بڕێكی زۆر لە‌ نیكۆتین لە‌خۆدە‌گرێت كە‌ ماددە‌ی ھۆشبە‌ری سە‌رە‌كی ناو تووتنی نێرگە‌لە‌یە‌ و وات لێدە‌كات ئاڵوودە‌ی كێشانی نێرگە‌لە‌ ببیت.

٦- نێرگە‌لە‌ ڕێژە‌یە‌كی زیاتری قە‌تران لە‌خۆدە‌گرێت بە‌ بە‌راورد بە‌ جگە‌رە‌، چونكە‌ ئاوەكە‌ی ناوی بە‌شێك لە‌ نیكۆتینە‌كە‌ دە‌پاڵێوێت، بە‌ڵام قە‌ترانە‌كە‌ وە‌ك خۆی دە‌مێنێتە‌وە‌ كە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ پێكھاتە‌ ھە‌رە‌ مە‌ترسیدارە‌كانی.

٧- كێشانی نێرگە‌لە‌ جینە‌كانی مرۆڤ تێكدە‌دات و تووشی چە‌ندین جۆری شێرپە‌نجە‌ی دە‌كات، بە‌تایبە‌ت شێرپە‌نجە‌ی دە‌م.

٨- ئە‌گە‌ر ژنی دووگیان نێرگە‌لە‌ بكێشێت، ئە‌وا منداڵە‌كە‌ی كێشی كە‌متر دە‌بێت و دووریش نییە‌ بە‌ ناتە‌واوی و شێواوی لە‌دایك ببێت.


سەرچاوەکان



3225 بینین