کێشانی یە‌ک پاکە‌ت جگە‌رە‌ لە‌ ڕۆژێکدا چیت بە‌سە‌ر دێنێت؟ 

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-02-23:03:00 - کۆدی بابەت: 1052
کێشانی یە‌ک پاکە‌ت جگە‌رە‌ لە‌ ڕۆژێکدا چیت بە‌سە‌ر دێنێت؟ 

ناوه‌ڕۆك

كێشانی یە‌ك پاكە‌ت جگە‌رە‌ لە‌ ڕۆژێكدا چیت بە‌سە‌ر دێنێت؟ 

توێژە‌ران و زانایانی جیھان لە‌ ئە‌نجامی لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كیاندا ئە‌وە‌ ئاشكرا دە‌كە‌ن كە‌ ڕۆژانە‌ كێشانی پاكە‌تێك جگە‌رە‌ ھۆكارە‌ بۆ گۆڕینی ١٥٠ خانە‌ی سی و زیان پێگە‌یاندنی لە‌ ساڵێكدا، ساڵانە‌ لێكۆڵینە‌وە‌ی نوێ دە‌كرێت دە‌ربارە‌ی زیان و مە‌ترسیە‌كانی جگە‌رە‌كێشان و زیانە‌كانی بۆ تە‌‌ندروستی لە‌ش، پسپۆرانی جیھانی لە‌ نوێترین لێكۆڵینە‌وە‌یاندا لە‌سە‌ر زیانە‌كانی جگە‌رە‌ و پە‌یوە‌ندی بە‌ لە‌شە‌وە‌ ئە‌وە‌ دە‌خە‌نە‌ ڕوو كە‌ پە‌یوە‌ندی پتە‌و ھە‌یە‌ لە‌ نێوان ژمارە‌ی ئە‌و جگە‌رانە‌ی دە‌كێشرێت و خانە‌كانی سی و ژمارە‌ی ئە‌و گۆڕانكاریانە‌ی لە‌ پێكھاتە‌ی ترشیە‌كاندا ڕودە‌دات و دە‌بێتە‌ ھۆی دروستبوونی وە‌رە‌م، واتە‌ جگە‌رە‌ كێشان ھۆكارێكە‌ بۆ تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ی سی و جگە‌ر و گە‌روو و چە‌ندین جۆری جیاوازی تری شێرپە‌نجە‌ و ساڵانە‌ جگە‌رە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی كوشتنی شە‌ش ملیۆن كە‌س بە‌پێی ڕاپۆرت و داتاكانی ڕێكخراوی تە‌ندروستی  جیھانی، لە‌ لایە‌كی دیكە‌وە‌ توێژینە‌وە‌كان ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ جگە‌رە‌ كێشان ھۆكاری ١٧ جۆری توشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌یە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی گۆڕینی ماددە‌ی ترشی نێو خانە‌كان، پرفیسۆر لۆدمیڵ كە‌سندروف دە‌ڵێت: قورسە‌ پە‌یوە‌ندی تە‌واوی شێرپە‌نجە‌ و جگە‌رە‌كێشان بە‌ تە‌واوی ڕوون بكە‌ینە‌وە‌ و ناتوانین بڵێین شێرپە‌نجە‌ پە‌یوە‌ندی ڕاستە‌وخۆی بە‌ جگە‌رە‌وە‌ ھە‌یە‌، بە‌ڵام ھۆكارێكە‌ بۆ گۆڕینی ترشە‌ ماددە‌كان و ئە‌مە‌ش كاریگە‌ری لە‌سە‌ر دروستبوونی شێرپە‌نجە‌ ھە‌یە‌ و كێشانی یە‌ك پاكە‌ت ڕۆژانە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی گۆڕینی ١٥ خانە‌ لە‌ سییە‌كان و ئە‌مە‌ش زیان بە‌ جینە‌كان دە‌گە‌یە‌نێت و لە‌ھە‌مان كاتدا زیان بە‌ ٩٧ خانە‌ی گە‌روو و ٢٣ خانە‌ی دە‌م و ١٨ خانە‌ی میزە‌ڵدان دە‌گە‌یە‌نێت.


سەرچاوەکان



2899 بینین