زیانی نێرگە‌لە‌یە‌ک بە‌رامبە‌ر ١٠٠ جگە‌رە‌یە‌

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-03-10:48:00 - کۆدی بابەت: 1070
زیانی نێرگە‌لە‌یە‌ک بە‌رامبە‌ر ١٠٠ جگە‌رە‌یە‌

ناوه‌ڕۆك

زیانی نێرگە‌لە‌یە‌ك بە‌رامبە‌ر ١٠٠ جگە‌رە‌یە‌

كێشانی نێرگە‌لە‌یە‌ك، ھێندە‌ی كێشانی ١٠٠ جگە‌رە‌ زیانی ھە‌یە‌، واتە‌ ھە‌ڵمژینی دووكە‌ڵی نێرگە‌لە‌ نە‌ك ھە‌ر زیانی لە‌ جگە‌رە‌ كە‌متر نییە‌، بە‌ڵكو زۆر مە‌ترسیدار تریشە‌، ئە‌وە‌ش بە‌ گوتە‌ی ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی سە‌ر بە‌ نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتوە‌كان.
لە‌ پێناو پاراستنی نە‌وە‌كانی داھاتوودا، كۆنگرە‌یە‌كی نێودە‌وڵە‌تی لە‌ دە‌وحە‌ی پایتە‌ختی قە‌تە‌ر بە‌ڕێوە‌ چوو، بە‌شێك لە‌ بە‌شداربووانی كۆنگرە‌ی نێرگە‌لە‌یان بە‌ بۆمبێك ناوزە‌د كرد كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی مردنی لە‌ناكاوی گە‌نجان و مێردمنداان، ھە‌روە‌ھا داوای دیاریكردنی تە‌مە‌نی یاسایی دە‌كە‌ن بۆ كێشانی نێرگلە‌، لە‌گە‌ڵ قە‌دە‌خە‌كردنی لە‌ شوێنە‌ گشتییە‌كاندا.
كۆنگرە‌ی دوو ڕۆژی خایاند و بە‌ بە‌شداری ١٠٠ كە‌سی شارە‌زا و پسپۆر بە‌ڕێوە‌چوو، سە‌رجە‌م بە‌شداربووان كۆكبوون لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ی نێرگە‌لە‌ لە‌ جگە‌رە‌ مە‌ترسیدارترە و دە‌بێتە‌ ھۆی تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ی سییە‌كان و نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و بۆرییە‌كانی خوێن.
جگە‌ لە‌ دووكە‌ڵە‌كە‌ی، ئە‌و ماددانە‌ی لە‌ خە‌ڵووزی نێرگە‌لە‌دا ھە‌ن گازی یە‌كە‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ماددە‌ی تووشكە‌ری شێرپە‌نجە‌یان تێدایە‌.


سەرچاوەکان



1312 بینین