باوترین دە‌رهاوێشتە‌کانی شە‌کرە‌

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-04-00:03:00 - کۆدی بابەت: 1086
باوترین دە‌رهاوێشتە‌کانی شە‌کرە‌

ناوه‌ڕۆك

باوترین دە‌رھاوێشتە‌كانی شە‌كرە‌

بە‌ تێپە‌ڕبوونی كات، شە‌كرە‌ ھە‌ریە‌ك لە‌ دڵ و بۆرییە‌كانی خوێن، چاوە‌كان، گورچیلە‌، و دە‌مارە‌كان تێكدە‌دات بە‌شێوە‌یە‌:

نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و جە‌ڵتە‌ی مێشك

شە‌كرە‌ مە‌ترسیی تووشبوون بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ زیاتر دە‌كات و بە‌ گوێرە‌ی توێژینە‌وە‌یە‌ك لە‌ ٥٠٪‏ی تووشبوانی شە‌كرە‌ بە‌ جە‌ڵتە‌ی دڵ و مێشك دە‌مرن.

تێكچونی دە‌ماری

تێكچونی دە‌ماری لە‌ پێیە‌كان دە‌بێتە‌ ھۆی لاواز بوونی ھە‌ستی پێیە‌كان و سە‌رە‌نجام تووشبوون بە‌ برین، ھە‌وكردن و بڕینە‌وە‌ی لێی توشبوو، ھە‌روە‌ك ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی لە‌دە‌ستدانی ئارە‌زووی سێكس كردن.

تێكچونی بینین

شە‌كرە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ ھۆكارە‌كانی كوێر بوون، ئە‌مە‌ش لە‌ ئە‌نجامی تێكچوونی بە‌ردە‌وامی دە‌مارە‌كانی بینین، ھۆكاری ١٪‏ی كوێربوونە‌كان نە‌خۆشی شە‌كرە‌یە‌.

لە‌كار لە‌وتنی گورچیلە‌كان

شە‌كرە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ ھۆكارە‌كانی لە‌نێوچونی گورچلە‌كان و لە‌كاركە‌وتنیان.

مردن

ئە‌گە‌ری مردنی كە‌سێكی توشبووی شە‌كرە‌ دووھێندە‌یە‌، بە‌ بە‌راورد بە‌ كە‌سێكی ئاسایی ھاوتە‌مە‌نی خۆی.


سەرچاوەکان



2080 بینین