دابە‌زینی شە‌کرە‌ مرۆڤ تووشی بیرچوونە‌وە‌ دە‌کات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-04-19:40:00 - کۆدی بابەت: 1112
دابە‌زینی شە‌کرە‌ مرۆڤ تووشی بیرچوونە‌وە‌ دە‌کات

ناوه‌ڕۆك

دابە‌زینی شە‌كرە‌ مرۆڤ توشی بیرچونە‌وە‌ دە‌كات

بە‌ڕای پسپۆرانی تە‌ندروستی وە‌ك چۆن بە‌رزبوونە‌وە‌ی ڕێژە‌ی شە‌كری خوێن كاریگە‌ری لە‌سە‌ر تە‌ندروستی مرۆڤ ھە‌یە‌ و مرۆڤ توشی چە‌ندین كێشە‌ دە‌كات، دابە‌زینی شە‌كری خوێنیش بە‌ ھە‌مان شێوە‌ زیانی ھە‌یە‌.
بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی ئە‌مریكی، ئە‌و كەسانە‌ی ڕێژە‌ی شە‌كری خوێنیان دادە‌بە‌زێت، ئە‌گە‌ری زۆرە‌ لە‌گە‌ڵ ھە‌ڵكێشانی تە‌مە‌ندا توشی كێشە‌كانی بیرچونە‌وە‌ و نە‌خۆشی زە‌ھایمە‌ر ببن.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌سە‌ر دوو گروپ كە‌سی خۆبە‌خش ئە‌نجامدراوە‌ كە‌ بە‌شێكیان نە‌خۆشی شە‌كرە‌یان ھە‌بووە‌ بە‌شە‌كە‌ی دیكە‌ش، بە‌ردە‌وام ڕێژە‌ی شە‌كری خوێنیان دابە‌زیوە‌.
توێژە‌رە‌كان بۆیان دە‌ركە‌وتوە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی ڕێژە‌ی شە‌كری خوێنیان دابە‌زیوە‌ ئە‌گە‌ری توشبوونیان بە‌ بیرچونە‌وە‌ بە‌ڕێژە‌ی ٦٪‏ زیاتر بووە‌ بە‌راورد بە‌و گروپە‌ی نە‌خۆشی شە‌كرە‌یان ھە‌بووە‌ و ڕێژە‌ی شە‌كری خوێنیان بە‌رز بووە‌.
توێژە‌رە‌كان ھۆكاری ئە‌م حاڵە‌تە‌ بۆ كاریگە‌ری دابە‌زینی شە‌كرە‌ی خوێن دە‌گێڕنە‌وە‌ لە‌سە‌ر خانە‌كانی خوێن و چاو و خانە‌كانی مێشك، ئە‌م كاریگە‌ریانە‌ش ھۆكارێكن بۆ توشبوون بە‌ بیرچونە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1285 بینین