ئەمیدیۆ ئەڤۆگادرۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-05-22:57:00 - کۆدی بابەت: 1123
ئەمیدیۆ ئەڤۆگادرۆ

ناوه‌ڕۆك

ئەمیدیۆ ئەڤۆگادرۆ  ١٧٧٦ - ١٨٥٦ ز

زۆر لە زانایان هەموو ژیانی خۆیان بۆ یەک داهینان یان یەک بیردۆز تەرخان کردووە. شەو و ڕۆژیان بە یەکەوە ناوە، ڕاحەت و نوێنی گەرمیان وەلاناوە، هەر ڕۆژە و لایەک، گۆشەیەکی توێژینەوەکەیان ڕووناک کردووەتەوە. هێندێک جاریش دوای ماندووبوونێکی زۆر، سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام سارد نەبووتەوە، دیسان تێ هەڵچوونەتەوە.
باشە ئەگەر بێت و دوای ئەو هەموو کۆشان و ڕەنجە بە بیردۆزەیەک، خەڵک پەراوێزت بخات و ڕەتت بکاتەوە، چیت لێ دێت؟
هەمان شت بەسەر ئەمیدیۆ هاتووە، دوای کۆشش و ماندوو بوونێکی زۆر، خەڵکەکە هیچ حسابێکیان بۆ نەکردووە، کەس دەسخۆشیی لێ نەکردووە. نیو سەدە غەدر لەو زانایە کراوە، بەرهەمەکانی پشتگوێ خراون. پاش چوار ساڵ لە مەرگی، داهێنراوەکانی خرانە نێو باس و توێژینەوە، بە هەموو لایەک دەنگ و باسی بڵاوبووەوە، دیسان جارێکی دیکە لە دایک بووەوە.

یەکگرتنی گەردیلەکان

ئەمیدیۆ ئەڤۆگادرۆ، لە ساڵی ١٨١١ز، تیۆرێکی دانا و گوتی:'' بڕە یەکسانەکان لە گازەکان هەمان ژمارەی گەردیلەیان هەیە، بە مەرجێک لە یەک پلەی گەرمی و لە ژێر یەک فشاردا ب.'' ئەمەی بە یاسای (ئەڤۆگادرۆ) ناسراوە.

دووبارە گەڕانەوەی بیردۆزی ئەمیدیۆ ئەڤۆگادرۆ

ڕاستییەکەی زۆر لە زانایان دژی یاساکەی ئەڤۆگادرۆ وەستانەوە، پاساویشیان ئەوە بوو، کە ئەو نەیتوانیوە یاساکەی بە شێوەیەکی کردەیی بسەلمێنێت. بەڵام دوای ئەوەی (ستانسلۆ کانیزارۆ)، هەمان ئەو یاسایەی لە ساڵی ١٨٠٦ز، لە کۆنگرەیەکی گەورەدا، لە بەردەم زانایانی کیمیادا خستە ڕوو. هەر لەوێ زۆربەی زانایان ڕاستەخۆ قبووڵیان کرد.

کاریگەریی ئەڤۆگادرۆ

ناوی ئەڤۆگادر، لە مێژووی دنیای زانستدا بە گەشیی مایەوە، ناوی کەوتە نێو زانا گەورەکان. ئەگەر چی هەتا دوای مرد کەس لای لێ نەکردەوە و نرخیان بۆ بیردۆزەکەی دانەنا، بەڵام دواتر زاناکان زۆر بە خۆشحاڵییەوە ددانیان بە بیردۆزەکەیدا هێنا و بە ناوی ئەو ناویان برد. بیردۆزەکەی ئەو لە بەرەوپێشبردنی بایۆلۆژیای بەشەکان (بیولوجیا الجزئیات) ڕۆڵێکی بەرچاوەی هەبووە.

کورتەیەک لە ژیانی

- بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئیتاڵیایە.
- لە شاری (تۆرین)ـی باکووری ئیتاڵیا لە دایک بووە. لە نێو خانەوادەیەکی نەجیبزادە نەشونمای کردووە، زۆرینەی ئەندامەکانی خەریکی کاری پارێزەری بوون.
- ساڵی ١٨٠٠ز، دەست بە توێژینەوەی ماتماتیک و فیزیا دەکات.
- ساڵی ١٨٠٩ز، لە زانستگەی (فرسیلی) شاهانە دەبێتە مامۆستا.
- بەر لەوەی بەرهەمی بیردۆزەکەی بچنێتەوە، لە (تۆرین) کۆچی دوایی دەکات.


سەرچاوەکان



959 بینین