خە‌ڵکی ئێستا شە‌کر زۆر دە‌خۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-05-23:31:00 - کۆدی بابەت: 1130
خە‌ڵکی ئێستا شە‌کر زۆر دە‌خۆن

ناوه‌ڕۆك

خە‌ڵكی ئێستا شە‌كر زۆر دە‌خۆن

ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی دە‌ڵێت لە‌ دە‌یە‌ی ڕابردودا ڕێژە‌ی بە‌كارھێاننی شە‌كر لە‌سە‌ر ئاستی جیھان بە‌ بڕی ١٠٪‏ زیادی كردووە‌.

لە‌ ھە‌ندێك ناوچە‌ ڕاددە‌كە‌ی زۆر لە‌ تێكڕا جیھانییە‌كە‌ زیاترە‌، بۆ نمونە‌:

*لە‌ ڕۆژھە‌ڵاتی دوور (ئە‌ندۆنیسیا و مالیزیا و فلیپین و تایلە‌ند و میانمار و چین و تایوان و ڤێتنام) بە‌ ڕێژە‌ی ٢١٪‏ زیادی كردووە‌.

*لە‌ ڕۆژھە‌ڵاتی ناوە‌ڕاست و باكوری ئە‌فریقا بە‌ بڕی ١٥٪‏ زیادی كردووە‌.

*ئە‌مریكای باشور لە‌ مە‌ترسیدارترین ناوچە‌كانە‌ لە‌ ڕووی زۆر بە‌كارھێنانی شە‌كرە‌وە‌ بە‌وە‌ی ھە‌ر كە‌سێك ڕۆژانە‌ ١٣٠ گرام شە‌كر بە‌كاردە‌ھێنێت كە‌ ئە‌وە‌ش زیاترە‌ لە‌ دوو ھێندە‌ی ئە‌وە‌ی ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی دیاری كردووە.‌
ھە‌ندێك ناوچە‌ی دیكە‌ش ھە‌ن لە‌ ڕووی بە‌كارھێنانی شە‌كرە‌وە‌ زۆر تە‌ندروستن، بۆ نمونە‌ ئە‌فریقای ئیستیوائی و ئە‌فریقای باشور كە‌ ھە‌ر كە‌سك ڕۆژانە‌ تە‌نیا ٣٠ گرام شە‌كر بە‌كاردە‌ھێنێت.


سەرچاوەکان



661 بینین