ڕۆژانە‌ چە‌ندە‌ شە‌کر بە‌کاربهێنین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-05-23:44:00 - کۆدی بابەت: 1132
ڕۆژانە‌ چە‌ندە‌ شە‌کر بە‌کاربهێنین؟

ناوه‌ڕۆك

ڕۆژانە‌ چە‌ندە‌ شە‌كر بە‌كاربھێنین؟

سە‌دا ھە‌شتای بە‌رھە‌می سوپە‌رماركێتە‌كان شە‌كریان تێدایە‌

ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی ھۆشداری دە‌دات كە‌ زۆر خواردنی شە‌كری دە‌ستكرد ڕێگا خۆش دە‌كات بۆ توشبوون بە‌ قە‌ڵە‌وی، كلۆربوونی ددان و نە‌خۆشیە‌ درێژخایە‌نە‌كان. لە‌ نوێترین ڕێنمای زانستی خۆیدا ئە‌و ئاژانسە‌ تە‌ندروستییە‌ی سە‌ر بە‌ یو ئێن داوا دە‌كات منداڵان و كە‌سانی پێگە‌یشتووش كە‌متر لە‌ ١٠٪‏ی ئە‌و كالۆرییە‌ی ڕۆژانە‌ وە‌ری دە‌گرن سە‌رچاوە‌كە‌ی شە‌كری دە‌ستكرد بێت.
ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی دە‌ڵێت ساڵانێكە‌ بە‌كارھێنانی شە‌كر دە‌ستكرد ڕوو لە‌ زیادییە‌ و ئە‌وە‌ش ھاوتە‌ریب بووە‌ لە‌گە‌ڵ قە‌ڵە‌وی و دە‌رە‌نجامە‌ خراپە‌كانی. 
ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی ھۆشداری دە‌دات كە‌ زۆر خواردنی شە‌كری دە‌ستكرد ڕێگا خۆش دە‌كات بۆ توشبوون بە‌ قە‌ڵە‌ویوە‌ك لە‌ ئامارە‌كانی ڕێكخراوە‌كە‌دا تۆمار كراوە‌ لە‌ ساڵی ٢٠١٤ دا و لە‌سە‌ر ئاستی جیھان و لە‌نێوان كە‌سان ١٨ ساڵ بە‌رە‌وژوردا ١,٩ ملیار كە‌س كێشیان لە‌ ئاسایی زیاتر بووە‌، لە‌ نێو ئە‌وانە‌شدا ٦٠٠ ملیۆن كە‌س پێناسە‌ی قە‌ڵە‌ویان بە‌سە‌ردا چە‌سپیوە‌. 
لە‌ ساڵی ٢٠١٣ شدا لە‌نێوان منداڵانی خوار تە‌مە‌ن ٥ ساڵندا ٤٢ ملیۆن كە‌سیان كێشیان لە‌ ئاسایی زیاتر بووە‌ یان قە‌ڵە‌و بوون.
فرانسیسكۆ برانكا بە‌ڕێوبە‌ری بە‌شی خۆراكی تە‌ندروست لە‌ ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی دە‌ڵێت بە‌ڵگە‌ی حاشا ھە‌ڵنە‌گری زانستیمان ھە‌ن كە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی شە‌كری بە‌كارھێنراوی ڕۆژانە‌ بۆ ١٠٪‏ی وزە‌ی وە‌رگیراو ڕۆژانە‌ و كە‌متر ئە‌گە‌ری چە‌ندین گرفتی تە‌ندروستی كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، وە‌ك: كێش زۆری و قە‌ڵە‌وی و كلۆربوونی ددان.
بە‌ گوتە‌ی برانكا، ئە‌گە‌ر ئە‌و ڕێژە‌یە‌ ٥٪‏ كە‌مبكرێتە‌وە‌، ئە‌وا تە‌ندروستیمان زیاتر دە‌پارێزێت و ئە‌گە‌ری كلۆربوونی ددانیش بە‌ڕاددە‌یە‌كی زۆر كە‌مدە‌بێتە‌وە‌ كە‌ نزیك دە‌بێت لە‌وە‌ی كلۆربوون ھە‌ر ڕوونە‌دات.


سەرچاوەکان



1107 بینین