ئەلەکساندەر گراهام بێڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-00:49:00 - کۆدی بابەت: 1140
ئەلەکساندەر گراهام بێڵ

ناوه‌ڕۆك

ئەلەکساندەر گراهام بێڵ  ١٨٤٧ - ١٩٩٢ ز

گراهام بێل ئەو کەسەی بۆ یەکەم جار ئامێری تەلەفوونی داهێنا، لە ساڵی ١٨٤٧ز، لە شاری ئەدەنبەری سکۆتلەندا لە دایک بووە. چەند ساڵێک لە خوێندنگە دەخوێنێت، دواتر دادەبڕێت و لای دایکی دەخوێنێت. گراهام بێڵ ڕۆشنبیرەیەتێکی فراوانی لە چەندان بواردا هەبووە. لە سەرەتای تەمەنیدا بایەخێکی زۆری بە تۆمار کردنی دەنگ داوە. هەڵبەت دیارە ئەمەیش لە باوکی فێر بووە، چونکە باوکی پسپۆڕی بواری دەنگسازیی بووە، ڕآستکردنەوەی وشە و دەنگ و فێرکردنی کوێژر و کەڕی لە ئەستۆ بووە.
لە ساڵی ١٨٦٧ز، گەشتێک بۆ لەندەن دەکات، لە ساڵی ١٨٧١ز، دەچێتە (بۆستن) لە (ماساشوستس) لەوێ ئامێری تەلەفۆن دادەهێنێت.

داهێنانی تەلەفۆن

ئەلەکساندەر وەک باوکی، شارەزایی لە بواری دەنگ پەیدا کرد، بۆ هونەری وتاربێژیی مەشق و ڕاهێنانێکی زۆری پێ کرا، هەر وەک باوکیشی ئەرکی فێرکردنی منداڵە کەڕ و لاڵەکانی خرایە سەرشآن. ڕۆژێک پیاوێکی دەوڵەمەند داوای لێ دەکات کوڕە کەڕەکەی فێری خوێندەواریی بکات. ژوورێکی لە نێو کۆشک بە دیاریی دەداتێ، هەروەها لە (بدروم) شوێنێکی بۆ تاقیکردنەوەکانی دەبەقەڵ دەکات.
یەکەم تاقیکردنەوەی گراهام بێڵ دانانی دوو قوڕسی ئاسنین بوو لە شێوەی گوێ، لە نێوان هەردوو قوڕس تەلێکی کارەبای داناوە، لە ڕێگەی ئەو تەلەوە دەنگ دەگوازرایەوە، ئەمە بە یەکەم پێوەندیی تەلەفۆنی دادەنرێت، هەرچەند مەوداکەی زۆر کورت و بچووک بووە.
لە ساڵی ١٨٧٥ز، بە هاوکاریی تۆماس واتسۆن توانی تەلەفۆنێک دروست بکات، دەنگی لە ژوورێک بۆ ژوورێکی دیکە بگوازرێتەوە. هەر لەو ساڵەدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ئەو ئامرازەی داهێنا.
لە (٢٥/١/١٩١٥)دا، بلیمەت و زانای بەنێوبانگ گراهام بێڵ، توانی یەکەم پێوەندیی تەلەفۆنیی ئەنجام بدات، ئەگەر چی ئەو خۆی داهێنەری ئامێری تەلەفۆن بوو، وەلێ لە شوێنی کارکردنی تەلەفۆنی بەکار نەدەهێنا، چونکێ حەزی نەدەکرد سەرقاڵ بێت و کار و بارەکانی پشتگوێ بخات. هەموومان سەرەتای قسەکردن لە تەلەفۆندا وشەی (ئەلو) بەکار دێنین، بەڵام لە بنچینەدا، وشەیەکە (هێلۆ)ـیە نەوەک (ئەلو). هێلۆ ناوی (مارگرێت هێلۆ)ـیە، کە خۆشەویستی (ئەلیکساندە گراهام بێڵ)ـبووە. سەرەتا ئامێری تەلەفۆنی لەگەڵ هاوژینەکەی تاقی کردووەتەوە، بانگی کردووە و گوتوویەتی: (هێلۆ)، ئەو هێلۆوە دواتر بە هۆی زۆر بەکارهێنانەوە دەبێتە ئەلو.

ئایا کێ یەکەم کەس تەلەفۆنی داهیناوە؟

لەوبارەوە قسە زۆرە، بەشێک پێیان وایە گراهام بێڵ یەکەم کەس نەبووە تەلەفۆنی داهینابێت، لە سەدەی (٢١)، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی رەسمی ئەو داهێنانەی لە گراهام بێڵ وەرگرتەوە و بەخشییە (ئەنتۆنیۆ)، کە بە ئەسڵ خەڵکی ئیتاڵیا بووە و دواتر دەچێتە شاری (هاڤانا)ـی کوبا، پاشان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگیرسێتەوە.
بێڵ خۆی و هاویژینەکەی بە هاوبەشی سەدا پانزە پشکداری لە کۆمپانیایەکدا کرد، دواتر هەر پشکێکی خۆیان بە ٢٥٠ دۆلار دەفرۆشنەوە، ئەگەر تەنیا یەک ساڵ خۆیان لەو کۆمپانیایە بگرتبایە، ئەوە هەر یەک لەو بەشانەی خۆیان بە یەک ملیۆن دۆلار دەفرۆشەوە، ئەگەر چی ئەو بەو داهێنانەی سوودێکی زۆری ماددی دەسگیر نەبوو، وەلێ توانی بار و گوزەرانی خۆی باش بکات و چاکتر بپرژێتە سەر داهێنانەکانی دیکەی. لە ساڵی ١٨٧٧ز، ژمارەی بەشداربووانی ئامێری تەلەفۆن گەیشتە ٧٠٠ کەس.

میسر و تەلەفۆن

میسر بە یەکێک لەو دەوڵەتانە دادەنرێت کە هەر زوو سیستەمی تەلەفۆنی لە وڵات دامەزراند. سالی ١٨٨١ز، ئامێری تەلەفۆن گەیشتە میسر بۆ یەکەم جاریش لە نێوان قاهیرە و میسردا بەسترا.
گراهام بێل لە ساڵی ١٩١٨ز، بەلەمێکی دروست کرد کە خێراییەکەی لە کاتژمێرێکدا دەگەیشتە حەفتا میل. توانی پاشان توانی بەلەمێک دروست بکات کە خێراییەکەی لە سەعاتێکدا بگاتە ٧٠،٨٦ میل. ئەمەیش بۆ ئەوسا شکاندنی ژمارەی پێوانەیی بوو.

کورتەیەک لە ژیانی

- لە ساڵی ١٨٧٣ز، لە زانستگەی بۆستن دەکرێتە مامۆستای فیسیۆلۆژیا.
- لە ساڵی ١٨٨٠ز، حکومەتی فەڕەنسا بە ٥٠٠٠ فڕانک خەڵاتی کرد، ئەویش ڕاستەوخۆ کارگەیەکی پێ دروست کرد.
- لە ساڵی ١٨٨٢ز، زێدنامەی ئەمریکیی پێ بەخشرا.


سەرچاوەکان



1878 بینین