حە‌وت ڕێگا بۆ پاراستنی دڵی توشبووانی نە‌خۆشی شەکرە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-01:39:00 - کۆدی بابەت: 1145
حە‌وت ڕێگا بۆ پاراستنی دڵی توشبووانی نە‌خۆشی شەکرە

ناوه‌ڕۆك

حە‌وت ڕێگا بۆ پاراستنی دڵی توشبووانی نە‌خۆشی شەكرە

١-خواردنی تە‌ندروست
دڵنیابە‌ لە‌ خواردنی بڕێكی باش لە‌و خواردنانە‌نی كە‌ فایبە‌ریان تێدایە‌. وە‌ك دانە‌وێڵە‌ و نانی گە‌نم و پاقلە‌مە‌نیە‌كان و سە‌وزە‌مە‌نییە‌كان، لە‌ھە‌مان كاتدا دە‌بێت ڕێژە‌ی خواردنی چە‌وری تێر كە‌مبكرێتە‌وە‌، كە‌ لە‌ گۆشتی سوور  و پێستی مر‌یشك و پە‌نیر  و شیردا ھە‌یە‌، چونكە‌ ڕێژە‌ی چە‌وری كۆلیسترۆڵ بە‌رز دە‌كە‌نە‌وە‌.

٢-ھیمۆگڵۆبینی شە‌كرە‌ 
ئە‌مە‌ شیكارییە‌كی تاقیگە‌ییە‌ و لە‌ڕێی خوێنە‌وە‌ ئە‌نجام دە‌درێت بە‌ نزیكی ڕێژە‌ی شە‌كر لە‌ خوێن لە‌ سێ مانگی ڕابردوودا دیاری دە‌كات، دە‌بێت ڕێژە‌ی ھیمۆگڵۆبینی شە‌كرە‌ لە‌ ٦.٥٪‏ كە‌متر بێت خۆ ئە‌گە‌ر لە‌وڕێژە‌یە‌ بە‌رزتر بوو ئە‌وا پێویستە‌ چارە‌سە‌ر و دە‌رمانە‌كانت بۆ زیاد بكرێت لە‌ لایە‌ن پزیشكە‌كە‌تە‌وە‌.

٣- كۆنترۆڵ كردنی فشاری خوێن
بە‌ شێوە‌یە‌كی گشتی توشبووانی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ دە‌بێت فشاری خوێنیان ٨/١٣ بێت یان كە‌متر.

٤- كۆنترۆڵ كردنی چە‌وری خوێن 
پێویستە‌ ڕێژە‌ی چە‌وری خوێن بە‌ شێوە‌یە‌كی گونجاو كۆنترۆڵ بكرێت، سە‌چاوە‌ زانستیدكان زۆرتر جە‌خت لە‌ كۆنترۆڵ كردنی چە‌وری جۆری (LDL) دە‌كە‌نە‌وە‌ بە‌ ڕێژە‌یە‌ك كە‌ لە‌ ١٠٠ ملگم/ دل كە‌متر بێت وە‌ بە‌رز ڕاگرتنی چە‌وری جۆری (HDL) سە‌روو ٥٠ملگم/دل  كە‌ بە‌ چ‌وری جۆری باش ناسراوە‌ و گوێز  و بایە‌م دە‌وڵە‌مە‌ندن بە‌م جۆری چە‌وریە‌.

٥- وازھێنان لە‌ جگە‌رە‌ كێشان
توشبووانی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ دە‌بێت بە‌ زووترین كات واز لە‌ جگە‌رە‌ كێشان بێنن، چونكە‌ مە‌ترسی نە‌خۆشییە‌كانی دڵ دووھێندە‌ زیاد دە‌كات.

٦-وە‌رزش كردن
ھە‌موو خە‌ڵك سوود لە‌ وە‌زش كردن دە‌بینێت بە‌ڵام توشبووانی شە‌كرە‌ بە‌ تایبە‌تتر، پێویستە‌ وە‌رزش كردن لە‌ ژیانی توشبوواندا ببێتە‌ ڕۆتینی ڕۆژانە‌، یە‌كێك لە‌ ھە‌رە‌ ڕێگا ئاسان و كاریگە‌كان بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی مە‌ترسی توشبوونی بە‌ جە‌ڵدە‌ی دڵ بە‌پێ ڕۆشتنە‌.

٧- خواردنی حە‌بی ئە‌سپرین 
بە‌شێكی زۆری سە‌رچاوە‌ زانستییە‌كان ئاماژە‌ بە‌ خواردنی حە‌بی ئە‌سپرین دە‌كە‌ن بۆ ڕێگری لە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و بۆریە‌كانی خوێن و بە‌ڵام دوای ڕاوێژ كردن لە‌گە‌ڵ پزیشكە‌كە‌تدا.
لە‌ كاتێكدا كە‌ دووچاری نە‌خۆشی شە‌كرە‌ بووبیت دە‌توانی ژیانێكی زۆر ئاسیی بژیت بە‌ ئە‌نجامدانی ئە‌م ھە‌نگاوانە‌، ھاوكات نابێت ئە‌و دە‌رمانانە‌ پشتگوێ بخە‌یت كە‌ پزیشكە‌كە‌ت ڕێنمایی كردوویت.


سەرچاوەکان



1230 بینین